ئیسپانیاگرنگترین

پیکێ: ریاڵ مەدرید لە رێگەی ناوبژیوانەوە بردنەوەکەی لە بارسێلۆنا دزی

یاریگا –

جیرارد پیکێ بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا پێی وایە سەرکەوتنەکەی یانەی ریال مەدرید لە کلاسیکۆ بەهۆی هەڵەی ناوبژیوانان دزراوە.

پیکێ لەبارەی سەرکەوتنی ریال مەدرید گوتی، پێموایە یارییەکەیان دزیوە، لێدانی سزاکە دروست نییە، چونکە لوکاس ڤاسکێز بە ئەنقەست خۆی خست.

گوتیشی، دۆخەکە روون بوو، ڤاسکێز بە ئەنقەست و بە گۆڕینی ئاراستەی پێیەکەی کەوتە خوارەوە و لە پاو کۆبارسی نزیک بووەوە، ناوبژیوان لە کۆتاییدا لێدانی سزای هه‌ژماركرد.

سەبارەت به‌ شوته‌كه‌ی لامین یامال گوتی، لەگەڵ ئەو وێنانەی کە لە کامێراکان دەرکەوتن، زۆر قورسە پێموایە گۆڵه‌، لانیکەم دەبێت کامێرایەک هاوتەریب لەگەڵ گۆڵ دابنرێت، بۆ ئەوەی دۆخەکە بتوانێت بە دروستی چارەسەر بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button