عێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

عەماری بۆ فیفا: خەریکی دروستکردنی شتێکی زۆر تایبەتین

دەقی چاوپێکەوتنی ئەمیر عەماری لەگەڵ پێگەی فیفا

یاریگا –

پێگەی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ‘فیفا’ چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ ئەمیر عەماری، هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق کردووە. لەم بابەتەدا دەقی چاوپێکەوتنەکە بخوێنەوە.

  • عەماری یاریزانێکی سەرەکی و گرنگی هەڵبژاردەی عێراقە
  • لە شوێنی جیاواز یاری دەکات و زیاتر لە زمانێک دەزانێت
  • عێراق بە ئاسانی گەیشتە قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026

ئەمیر عەماری لە سێبەری بزوێنەرێکی بێدەنگ کار دەکات و ترپەی دڵی یەکێک لە دەرکەوتووترین هەڵبژاردەکانی ئاسیایە.

یاریزانی تەمەن 26 ساڵان خاوەن تایبەتمەندی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپە. دەتوانێت بە بۆشاییەکان بەخێرایی پڕبکاتەوە. عەماری دە ساڵ بەر لە ئێستا پەیوەندی لەگەڵ تۆپ بەستووە و ئێستا بووەتە ئەستێرەیەکی دیاری ئاسیا.

مێژووی هەڵبژاردەی عێراق پڕە لە ساتی دڵڕفێن و ساتی زۆر خەم ئامێز، تاکە بەشداری هەڵبژاردەی شێرەکانی رافیدەین لە مۆندیال بۆ ساڵی 1986 دەگەڕێتەوە. لەو سەردەمەدا یاریزانە گەورەکانی وەک ئەحمەد رازی، حوسێن سەعید دەرکەوتن.

بردنەوەی نازناوی جامی ئاسیای 2007 و بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی ئۆڵێمپیادی ئاسینا 2004، هیوایەکی زۆری بە تۆپی پێی عێراق دروستکرد، ئێستا سەرنجی تەواوی هەڵبژاردەکە، گەیشتنەوەیە بە مۆندیال.

فیفا لە کاتێکدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ عەماری کردووە، هەڵبژاردەکەی دوای 40 ساڵ نزیکە لە بەشداریکردن لە مۆندیال

گەیشتن بە مۆندیال بە واتای خاوەندارێتی هەموو جیهان دێت و رەنگە زۆربەی کێشەکانمان چارەسەر بکات، چونکە عێراق دەگەڕێتەوە گەورەترین گۆڕەپان، ئەمەش واتایەکی زۆری بۆ وڵات دەبێت، خۆشییەکی زۆر بەنێو خەڵکیدا بڵاودەکاتەوە. جیا لەمەش گەیشتنەوە بە مۆندیال، وێنەی راستەقینەی عێراق لە دەرەوە پیشان دەدات. کاتی ئەوەیە وەک دەوڵەت رێز لە عێراق بگیرێت. کاتی ئەوەیە جارێکی دیکە بەشداری مۆندیال بکەین، تاوەکو شوێنپەنجە و ناسنامەمان پیشان بدەین.

عەماری یاریزانێکی فرەڕۆڵە لە هێڵی ناوەڕاست، ئەمەش نموونەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی وڵاتی نێوان دوو رووبارە؛ بەشێکی عێراقییەکان هەڵگری کولتووری بابلین و لە دڵەوە دەیپارێزن و بەشێکی زۆریان ئەندامی پێکهاتەی ئێستای عێراقن. هەڵبژاردەی عێراق لە مارس/ئاداری بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە فیلیپینی بردەوە. بەشێکی زۆری ئەو پێکهاتەیە لە وڵاتانی دانیمارک، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، مەغریب، هۆڵەندا و سوید لەدایکبوون یاخود گەورەبوون.

عەماری کوڕی باوکێکی عێراقی و دایکێکی فەڵەستینییە، دایک و باوکی ئەستێرەکەی عێراقییەکە لە کوێت یەکتریان ناسیوە و پاشان کۆچی سویدییان کردووە.

زۆربەی یاریزانان لە وڵاتانی جیاوازەوە هاتوون، بەشێکیان بە عەرەبی و بەشێکی دیکەیان بە ئینگلیزی قسە دەکەن. هەندێکیان سویدی تێدەگەن. رۆڵی من لە هەڵبژاردەکە سەرکردایەتیکردنە، بۆیە بە درێژایی کاروانی وەرزشیم، ویستوومە رێنماییەکانی راهێنەر بۆ تەواوی تیمەکە تێبگەم، نەک تەنیا رێنماییەکانی خۆم.

خوێندنەوەی یاری شتێکە شانازی پێوەدەکەم؛ دەمەوێت بزانم چی روودەدات و یارمەتی هاوتیمەکانم بدەم و تەواوی ئەرکەکانم جێبەجێ بکەم. شتێکی دیکەش هەیە کە پێویستە بیکەم، وەگێڕییە لە نێوان ئەیمەن حوسێن کە بە عەرەبی قسە دەکات، ئەگەر یوسف ئەمینم لەگەڵدا بێت، دەبێ بیکەمەوە ئینگلیزی و ئەگەر رێبین سولاقا بەرگریکار بێت، دەبێ بە سویدی قسە بکەم، ئێستا ئەم شتانە خۆکارانەیە لای من.

هەرچەندە عەماری ئێستا یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق، بەڵام بە تەنگوچەلەمەی زۆر تێپەڕیوە. عەماری لە  شاری جۆنکۆپینگ، باشووری سوید گەورە بووە. سەرەتا وەک گۆڵپارێز یاریکردووە، دواتر وەک یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بۆ تیمە جیاوازەکانی هەڵبژاردەی سوید یاری کردووە. عەماری لە ئەکادیمیای یانەی بڕۆندبی کاروانی وەرزشی دەسپێکردووە

کاتێک تەمەنم 19 یان 20 ساڵ بووم، بۆ ماوەی ساڵێک وازم لە یاریکردن هێنا، چونکە هیچ پاڵنەرێکم نەما، ئەوکاتە لە قوتابخانە یارمەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتم دەدا. بەڵام دواتر لەپڕ گەڕامەوە. کاتێک هەڵبژاردەی عێراق بانگهێشتی کردم، هیچ سڵم نەکردەوە و داواکەم قبوڵکرد. بڕیارێکی زۆر ئاسان بوو و خێزانەکەم زۆر شانازیم پێوە دەکات. ئێستا کاتی ئەوە وایان لێ بکەم، شانازیم پێوە بکەن.

ئەوانەی لە تاراوگە دەژین، هیچ لە خۆشەویستی عێراقییەکانی وڵات بۆ تۆپی پێ تێناگەن، دوو کاتژمێر بەر لە هەموو یارییەک یاریگا پڕ هاندەر دەبێت. گووتنەوەی سروودی نیشتمانی و پڕبوونی یاریگا، شتێکە ناتوانم لە خەیاڵدا دروستی بکەم. بەم دواییە هاوڕێیەکی سویدیم ئامادەی یارییەکی هەڵبژاردەی عێراق لە بەسڕە بوو. ئەو پێی گوتم، ئەمە سەرنجڕاکێشترین کەشی یاری بوو لە ژیانیدا پێی گوزەری کردبێت.

زیاتر لە 60 هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە بەسڕە دەبن. ئەمەش یەکێکە لە گەورەترین رێژەی ئامادەبوونی هاندەران لەسەر ئاستی ئاسیا. عەماری دەیەوێت پاڵپشت بە هاندانی عێراقییەکان، هەڵبژاردەکەی بگەینێتە مۆندیالی 2026.

کاتێک سەرەتا پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراقەوە کرد، نزیکەی 60 یاریزانێک دەبووین، هەرگیز هەمان پێکهاتە بۆ یاری دواتر دەستنیشان نەدەکرا، بەڵام ئێستا تێکەڵەیەکە لە یاریزانانی لاو، داهاتووێکی گەورەیان لەپێشە. یاریزانی بە ئەزموونمان لەگەڵدایە و ئێمەش هەوڵدەدەین بەردەوام شتی نوێ فێر بین.

گەیشتن بە مۆندیال راستەقینەترین ئامانجی ئێستای منە؛ هەستێکی زۆر بەهێزمان هەیە و خەریکی دروستکردنی شتێکی تایبەتین. تەواوی هەڵبژاردەکە پاڵپشت بە عێراقییەکان، دەتوانین خەونەکەمان بهێنینە دی، هەست دەکەین و پێمان وایە، دەتوانین بگەینە مۆندیالی داهاتوو.

عەماری تەمەن 26 ساڵان یاریزانی یانەی هاڵمشتادی سویدییە و لە پلەی دەیەمی ریزبەندی خولی نایابی سویدی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button