ئیسپانیا

رۆدریگۆ: ریال مەدرید جێناهێڵم

یاریگا –

رۆدریگۆ گۆس دوپاتیکردەوە، کە بەهیچ شێوەیەک ریال مەدرید جێناهێڵیت.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە کلاسیکۆی زەوی شکستی بە بارسێلۆنا هێنا و جیاوازی نێوانیانی بۆ یازدە خاڵ بەرزکردەوە، بەرێژەیەکی زۆر نازناوەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.

دوای یارییەکە، رۆدریگۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەکە لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی بێین سپۆرت، دووپاتیکردەوە، کە ریال مەدرید جێناهێڵێت و لە یانەکەی دڵخۆشە.

ئەم یانەیەم خۆشدەوێت، هیوادارم بۆ هەمیشە لێرە بمێنمەوە، کارلۆ ئانچێلۆتیش وەک باوکم وایە.

رۆدریگۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی ریال مەدرید بەشداری 45 یاری کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button