ئیسپانیاگرنگترین

ڤیتۆر رۆکێ لە کوێیە و بۆچی یاریی ناکات؟

پێویستە خۆی بەرەو پێش ببات ...

یاریگا –

ڤیتۆر رۆکێ، هێرشبەری بەڕازیلی، لە دوای پەیوەندی کردنی بە بارسێلۆناوە چەند خولەکێکی کەم لە یاریگا ئامادەبووە و چاڤی راهێنەری یانەکە هۆشداری داوەتە هێرشبەرەکە.

رۆکی لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە یانە پارانێنسی بەڕازیلییەوە پەیوەندیکرد بە بارسێلۆنا، بەڵام بەپێی رێککەوتنی نێوانیان یاریزانەکە دەبوو لەم زستانە پەیوەندی بە بارسا بکات.

کاتێک رۆکی گەیشتە یانەکە، چاوەڕوان دەکرا بتوانێت راستەوخۆ بچێتە ناو پێکهاتەی سەرەکیەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و جواو فێلیکس یاریی پێبکرێت. بەڵام لەو کاتەوە هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دۆخەکەی لە بەرژەوەندی خۆی گۆڕیوە، لە کاتێکدا بارسێلۆنا چاوی لەوەبوو یەکەم نازناوی چامپیۆنزلیگ لە دوای ساڵی 2015ەوە بەدەستبهێنێت کاتی یاریکردنی هێرشبەرە بەڕازیلییەکەی سنووردار کرد.

بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە، تاوەکوو ئێستا لە لالیگا 276 خولەک یاریی کردووە و چاڤی چیتر دەرفەتی یاری کردنی پێی نەداوە و لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکیشدا سەبارەت بە رۆکێ بە رۆژنامە نووسانی گوت:

ئەو یاریزانێکە هەرچەند بەشداری نەکات زۆر یارمەتیدەرمانە، وەکوو یاریزانێک متمانەی تەواومان پێی هەیە. ئێمە کاریگەرییەکی زۆرمان لەسەر شێوازی تێگەیشتن لە یارییەکە هەیە. ئێمە زۆر سەرنج دەخەینە سەر پرسی تاکتیکی. یاریزانێکی تۆپی پێیە و دڵنیام کە ئێمە سوودی لێ وەردەگرین.

بەڵام زۆر شت هەیە کە دەبێت فێری بێت و ئەوەش ئەوەیە کە ئێمە کاری لەسەر دەکەین. ئێستا ڤیدیۆیەکمان بۆ ئامادە کردووە کە تێیدا دەبێت سەرنجی لەسەر هەندێک شت هەبێت.

بەهۆی کەمی کاتەکانی یاریکردن، هێرشبەرە تەمەن 19 ساڵەکە دوو گۆڵی هەیە. گۆڵی یەکەم بەرامبەر ئۆساسۆنا بوو و لە مانگی یەکدا بردنەوەی یانەکەی مسۆگەر کرد، هەفتەی دواتر گۆڵێکی دیکەی لە یارییەکەی بەرامبەر ئالاڤێس کە بە ئەنجامی 3-1 سەرکەوتنیان بەدەست هێنا کرد و لە دوای گۆڵەکەی یەکەم کارتی سووری لەگەڵ بارسیلۆنا بەڕوودا بەرز کرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button