ئه‌وروپائینگلتەرا

ئاندرێ گۆمێز بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری بۆ کرا

یاریگا
ئاندرێ گۆمێز، یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگڵتەڕا دوای پێکانە قورسەکەی ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ کرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئێڤەرتۆن بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە کە یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەکەیان ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری بۆ کراوە و بریارە لە ماوەیەکی کورتدا دەست بە راهێنانە سەرەتاییەکان لە نەخۆشخانە بکات.

دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە پزیشکی تایبەت بەو یاریزانە رایگەیاند لایەن کەم شەش مانگ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

Back to top button