ئیسپانیا

بارسێلۆناییەکان نیگەرانی دۆخی چیمەنی سانتیاگۆ بێرنابیۆن

یاریگا –

ستافی تەکنیکی بارسێلۆنا بە شێوەیەکی جدی نیگەرانی دۆخی چیمەنی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆن بۆ یاری کلاسیکۆی ئەمشەو.

شەوی یەکشەممە و لە چوارچێوەی هەفتەی 32ی لالیگادا، بارسێلۆنا دەبێت لە یارییەکی هەستیاردا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی ریال مەدریدی پێشەنگ ببێتەوە و هیوادارە لەم یارییدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی سێ شکستی لەدوای یەکی بەرامبەر ئەم تیپە قبوڵکردووە.

ئێستا خوێندکارانی چاڤی جیاوازی هەشت خاڵیان لەگەڵ رکابەرە کۆنەکەیان لە پێشەنگی ریزبەندی هەیە و هیوادارن بە بردنەوەی ئەم یارییە بتوانن ئەم جیاوازییە بۆ پێنج خاڵ کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی هەفتەی کۆتایی خولی ئیسپانیا بە هەستیاری زیاترەوە بەردەوام بێت.

بەڵام بڵاوکراوەی ئیسپانی ریلێڤۆ بڵاویکردەوە، یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی یاریزانان و ستافی تەکنیکی و بەڕێوەبەرانی بارسێلۆنا لە سەروبەندی یارییە چارەنووسسازەکەی ئەمشەودا پەیوەندی بە دۆخی چیمەنی یاریگای ریال مەدریدەوە هەیە، کە پێدەچێت لە دۆخێکی باشدا نەبێت.

پێشتریش مانچێستەر سیتی کە لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەم یاریگایەدا یاری کردبوو، نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی چیمەنی بێرنابیۆ دەربڕی بوو و ئێستا باس لەوە دەکرێت کە بارودۆخی ئەم چیمەنە وەک جاران نییە و لە ئاست کوالێتی خوازراودا نییە و ئەوەش نیگەرانی کاتالۆنییەکانی زیاتر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button