ئیسپانیاگرنگترین

کێ شایەنی ئەوەیە لە کلاسیکۆ سەرکردایەتی هێلی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا بکات؟

جاڤی دووچاری سه‌ر لێشواوی ده‌بێت

یاریگا –

پێدەچێت چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا دووچاری سەر لێشێوابێت سەبارەت بەو سێ یاریزانەی کە سەرکردایەتی هێلی پێشه‌وه‌ی بلاوگرانا دەکەن لە یارییەکەی کلاسیکۆدا کە بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و ئه‌نجام بدرێت.

بارسێلۆنا دەیەوێت له‌ کلاسیکۆ بباته‌وه‌، بۆ ئاشتکردنەوەی هاندەرانی دوای ئەوەی سێشه‌ممه‌ی رابردوو لە یاریگای خۆی لە چامپیۆنزلیگ لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە دوورخرایەوە، نزیكه‌ لالیگاش له‌ ده‌ستبدات، بردنەوەی کلاسیکۆ تاکە رێگە دەبێت بۆ پاراستنی چانسی تیپەکە بۆ ركابه‌ریكردن لەسەر نازناوی لالیگا و ئاشتكردنه‌وه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌.

به‌هۆی ئه‌م دۆخه،‌ چاڤی جگه‌ له‌ پلانی هێرشبه‌ری هیچ بژاردەیەکی تری نابێت، بەو پێیەی نابێت هیچ خالێك له‌ ده‌ست بدات و كلاسیكۆش بباته‌وه‌، بۆیە راهێنەرە ئیسپانییەکە دەبێت ئەو سێ یاریزانە هەڵبژێرێت کە سێگۆشەی هێرشبەری تیپه‌كه‌ پێکدەهێنن.

چاڤی لە نێوان حه‌فت هێرشبەردا ده‌بێت سێ هێرشبەر بۆ یارییەکە هەڵبژێرێت به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری بكه‌ن، ئەو حەوت هێرشبەرە بریتین لە: رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، رافینها، لامین یامال، فێران تۆرێس، جواو فێلیکس، ڤیتۆر رۆکی، مارک گۆیۆین.

چاڤی لە دوو یاریی رابردوو بە هێڵی هێرشبەری جیاواز یاریی کردووه‌،  لە یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان پشتی بە لیڤاندۆڤسکی و یامال و رافینها بەستبوو، بەڵام لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر کادیز به‌ رۆکی و فیلیکس و تۆرێس یاریكرد، بەڵام پێکهاتەکەی بەرامبەر کادیز زیاتر لە یەدەگەکان پێکهاتبوو بۆ پشوودانی یاریزانە سەرەکییەکان بۆ یارییان بەرامبەر سانجێرمان، چاڤی لەم ماوەی دواییدا زۆربەی کاتەکان پشتی بە هه‌ر سێ یاریزان لیڤاندۆڤسکی و یامال و رافینیا به‌ستووه‌.

ژمارەکان چی دەڵێن؟

بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی سه‌ره‌ رم، پێدەچێت ركابه‌رییه‌كه‌ لەسەر حیسابی رۆکی و گۆیۆ لە بەرژەوەندی لیڤاندۆڤسکی یەکلایی بووبێتەوە ، بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ئەزموون و ئامادەیی تەکنیکی.

هەرچەندە ئەستێرە پۆڵەندییە تەمەن 35 ساڵیەکە به‌باشترین كاتی خۆی له‌گۆڵکردن تێناپه‌رێت، بەڵام ژمارەکانی باش دەردەکەون کاتێک بەراورد دەکرێن بە هەر هێرشبەرێکی دیکەی دەرەوەی بارسێڵۆنه‌، چونکە له‌ 42 یاریی له‌ سه‌رجه‌م پێشبركێكان بەشداریی لە 29 گۆڵدا کردووە و 20 گۆڵی تۆمارکردووە و 9 ئه‌سیستی كردووه‌.

لیڤاندۆڤسکی لە خولی ئیسپانیا 13 گۆڵی تۆمارکردووه‌، 4 گۆڵ لە ئارتێم دۆڤپیک، هێرشبەری جیرۆنا و گۆڵكاری لالیگا دووره‌، ئەمەش پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی لە کلاسیکۆدا بدرەوشێتەوە بۆ ئەوەی لە خەڵاتی پیچیچی نزیک بێتەوە.

ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌ رۆکی کە لە مانگی یەکی رابردوو بە ئاواتێکی زۆرەوە پەیوەندی بە بارسێڵۆنه‌وه‌ کرد، هێشتا پێگه‌ی خۆی وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

یاریزانە لاوە بەڕازیلیه‌كه‌ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 13 یاریی کردووە، کە تەنها دوو یاری وەک یاریزانی سەرەکی به‌شداریكردووه‌، تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

پێده چێت چانسی گۆیۆ له‌ به‌شداریكردنی کلاسیکۆ لاواز بێت، چونکه یاریزانه ته‌مه‌ن 18 ساڵیه‌که 7 یاری بۆ تیپی یه‌كه‌می بارسا ئه‌نجامداوه‌ 2 گۆڵی كردووه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ئه‌زموونه‌ی نییه بتوانێت به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی بكات.

ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌ باڵی راستی هێرشبه‌ری،ژماره‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تۆرێسه‌، به‌ڵام له‌م ماوه‌ی دواییدا جاڤی زیاتر پشت  به‌ یامال به‌ستوه‌، تۆرێس له‌ 36 یاریی له‌سه‌رجه‌م پێشبركێكیان ، به‌شداری له‌ 15 گۆڵدا کردووە، 11 گۆڵی تۆمارکردووە، 4 ئه‌سیستی كردووه‌، ، بە تێکڕا لە هەر یارییەکدا ده‌كاته‌ 0.41 گۆڵ .

سەبارەت بە یەمالیش کە هەلومەرجەکەی قۆستۆتەوە و سەرەڕای بچوكی ته‌مه‌نی لە پێکهاتەی سەرەکیدا  پێگه‌ی خۆی جێگیر كردووه‌، لە 43 یاریدا بەشداری 14 گۆڵی کردووه‌،6  گۆڵی كردووه‌، 8 ئه‌سیستی هه‌بووه‌، بەڵام تێکڕای به‌شداریكردنی گۆلكردنی  لە تۆرێس کەمترە 0.32 گۆڵ لە هەر یاریکدا.

لەلایەکی دیکەوە رافینها و فیلیکس ده‌جه‌نگن بۆ ئەوەی چانسی دەرکەوتنیان لە کلاسیکۆدا هەبێت، بەڵام بەپێی ژمارەکان چانسی یاریزانە بەڕازیلییەكه‌ زیاترە.

رافینها 32 یاری ئەنجامداوە، بەشداریی لە 19 گۆڵدا کردووە، 9 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 ئەسیستی کردووە، بەم شێوەیەش لە هەر یارییەکدا 0.59 گۆڵ بۆ هه‌ر یارییه‌ك، یاریزانە بەڕازیلییەکە لە هەردوو باڵدا باشە، بەڵام لە کۆتا 4 یارییدا لە لای چەپەوە یاریی كردووه‌.

سەبارەت بە فیلیکس کە لە دوایین یاری خولەکەدا گۆڵی بردنەوەی بەرامبەر کادیز تۆمارکرد، 38 یاری ئەنجامدا و بەشداریی لە 16 گۆڵدا کردووه‌، 10 گۆڵی تۆمارکرد و 6 ئه‌سیستی هه‌بووه‌، بە رێژەی 0.42 گۆڵ لە هەر یارییەکدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button