ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا لە خشتەی یارییەكان ناڕازییە

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ناڕازییە لە خشتەی یارییەكانی یانەكەی.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی و چێڵسی لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی رووبەرووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بەئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی سیتیزن كۆتایی هات.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی بی بی سی، پێپ گواردیۆلا گوتی:

قبووڵ نەكراوە ئەوەی كە ئێمە ئەمڕۆ یارییمان كرد، ئەمە مەحاڵە، بۆ تەندرووستی یاریزانەكان ئەمە شتێكی ناسروشتییە.

لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید 120 خولەك یارییمان كرد، دەزانم ئەم وڵاتە بە جامی یەكێتی ئینگلتەرا جیا دەكرێتەوە، بەڵام بۆ تەندرووستی یاریزانەكان نازانم چۆن رزگارمان بوو.

تاكە دەسەڵاتێك كە هەمە قسەكردنە، پرسیار دەكەم بۆچی سبەی یارییمان نەكرد؟ چێڵسی و مانچێستەر یونایتد و كۆڤێنتری سیتی وەك ئێمە لە ناوەڕاستی هەفتەدا یارییان نەكرد.

ئەو شێوازەی ئەمڕۆ رۆدری یاریی كرد، هەروەها كایڵ وۆڵكەر كە چەند هەفتەیەك پێكان بوو، تێناگەم ئەو دووانە چۆن رزگاریان بوو.

ئێمە دەمانەوێت یاری تۆپی پێ بكەین، زۆرمان خۆشدەوێت و حەزمان لێیە، بەڵام ئەمە زیادەڕەوییە و بەرگری لە نازناوەكەمان دەكەین.

بەو بردنەوەیەش مانچێستەر سیتی گەیشتە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا و چاوەڕوانی براوەی نێوان مانچێستەر یونایتد و كۆڤێنتری سیتی دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button