ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كانسێلۆ: بردنەوە لە ریال مەدرید باشترین وەڵامە بۆ دۆڕاندنەكەمان بەرامبەر پاریس

یاریگا –

جواو كانسێلۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە سبەی یەكشەممە ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی لالیگای ئیسپانیا.

لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی ماركا، كانسێلۆ گوتی:

دۆڕان بەرامبەر پاریس بۆ هەموومان قورس بوو، بەڵام دەبێت بە ئەرێنی بمێنینەوە، ئەگەر رۆژی یەكشەممە بردنەوە بەدەستبهێنین ئەوا هیچ وەڵامدانەوەیەك لەوە باشتر نابێت.

یارییەكە قورس دەبێت، ئەگەر بردنەوە بەدەستبهێنین هیوایەك دەبێت، تا كۆتایی دەجەنگین، ئەم تیمە شایستەی ئەوەیە هەروەها هاندەرانیش.

هەمووان لە ژووری جل گۆڕین كەسانی باشن و خاوەن دڵێكی باشن،  ئەوان كۆمەڵەیەكی گەورەن و دڵخۆشم كە بەشێكم لەم تیمە، ئێمە شایەنی ئەو بردنەوەیەین بۆ ئەوەی لە خولدا كەمێك بچینە پێشەوە هەرچەند قورسە.

ئەم یارییە یەكێكە لەو یارییانەی زۆرترین بینەری لە جیهاندا هەیە، هەمووان سەیری دەكەن، منیش كاتێك لێرە نەبووم هەمیشە سەیرم دەكرد، هیواداڕم بردنەوە بۆ ئێمە بێت.

ئەوان تووشی ماندوویێتی جەستەیی بوون، 120 خولەك جگە لە لێدانە یەكلاكەرەوەكان یارییان كردووە، بەڵام ئێمە بەدەست ماندوویێتی دەروونییەوە دەناڵێنین، بە باشی راهێنان دەكەین، بەهیوای ئەوەی خوا سەركەتنمان پێ ببەخشێت.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 78 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و بارسێلۆناش بە 70 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

سێشەممەی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

بەوەش پاریس سانجێرمان گەیشتە قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ و بارسێلۆناش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button