ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناچۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە یانەکەی دەکات

یاریگا –

لە کۆتایی ئەم وەرزە، ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید جێدەهێڵیت.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا، خۆسێ فێلیکس دیاز بڵاویکردووەتەوە، ناچۆ ئیدارە یانەی ریال مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە، کە ئەم وەرزە کۆتا وەرزییەتی لە یانەکە و لە هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی لە مەدرید دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی دیاز، ریال مەدرید پێشتر دەیزانی ئەم وەرزە دوایین وەرزی بەگریکارە ئیسپانییەکە دەبێت لە یانەکە، بۆیە پێشتر ئامادەکاری بۆ رۆیشتنی ناچۆ کردووە، بۆ پڕکردنەوەی شوێنی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆی فەڕەنسی چڕکردووەتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نزیکترین یانەیە لە ناچۆ، پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوو یاریزانە تەمەن 34 ساڵانییەکە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەکەی شاری میلانۆ بکات.

ناچۆ لە ریال مەدرید پێگەیشتووە، بە درێسی تیپی یەکەم بەشداری 355 یاری کردووە، 16 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵیشی درووستکردووە.

5 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 3 نازناوی لالیگا، 5 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 4 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 5 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button