ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ پشووی زستانە لە پرێمەرلیگ نامێنێت

یاریگا –

بە فەرمی لە وەرزی داهاتووەوە لە پرێمەرلیگ پشووی زستانە نامێنێت.

یانەکانی پرێمەرلیگ ساڵانە دوای کریسمس بۆ ماوەیەک پشوویەک وەردەگرن، بەڵام لە وەرزی نوێوە ئەو پشووە نامێنێت و گۆڕانکاری لە کاتی پشووەکانی خولەکە دەکرێت.

بە فەرمی پرێمەرلیگ بڕیاریداوە لە وەرزی 2024/2025 پشووی زستانە نەمێنێت، لە بەرامبەردا ماوەی پشووی هاوینە درێژدەکرێتەوە و یاریزانان لە هاوین چەند هەفتەیەک بەدوای یەک پشوویەکی زیاتر وەردەگرن.

بڕیارەکەش دوابەدوای ڕاوێژی پسپۆڕانی بەشە پزیشکی و تەکنیکیەکان دراوە، کە بەڕای پسپۆڕان باشترە یاریزانان لە بری پشوویەکی کورتی پچڕ پچر، پشوویەکی زیاتر بەسەر یەکەوە وەرگرن.

هەر لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نوێی نێوان یەکێتییەکە و پرێمەرلیگ، چەند گۆڕانکارییەکیان لە یاساکانی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕاش کراوە.

تا ئەم وەرزەش کاتێک یاری یەکەمی نێوان دوو یانە بە یەکسانبوون کۆتایی دەهات، ئەوە یارییەکە لە یاریگای یانەی میوان دووبارە دەکرایەوە، بەڵام گۆڕانکاری لەو یاسایە کراوە، لە وەرزی داهاتووەوە لە قۆناخی یەکەمەوە تەنیا یەک یاری دەکرێت، یاری چوون و هاتن نامێنێت.

هەوەها لە رابردوودا یارییەکانی جامەکە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەڕێوەدەچوو، بەڵام لە وەرزی داهاتوودا گۆڕانکاری بەسەر کاتی یارییەکان دەکرێت، لەمەودوا لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە یارییەکانی جامەکە بەڕێوەدەچن.

جیا لەوەش لەو رۆژانەی کە یاری جامەکە هەبێت هیچ یارییەکی پرێمەرلیگ بەڕێوەناچێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی لەو کاتانە سەرنجی هاندەران تەنیا لەسەر جامەکە بێت و یانەکانیش گرنگییەی زیاتری پێبدە.

بابەتی زیاتر

Back to top button