ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

بڕیاری کۆتایی دەدرێت؛ جولیان ناگلسیمان واز لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەهێنێت

لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەنووسی یەکلاییدەبێتەوە

یاریگا –

چەندین یانە ئۆفەریان پێشکەشی جولیان ناگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە.

دەنگۆی زۆر بۆ گەڕانەوەی ناگلیسمان بۆ پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن لە ئارادایە، ئەمەش دوای بڕیاری چوونە دەرەوەی تۆماس توخێل لە کۆتایی ئەم وەرزە.

ڤۆڵکێر سترووس، بەڕێوەبەری کارەکانی ناگلیسمان روونیکردووەتەوە، نەک تەنیا بایرن میونشن، چەندین یانەی دیکەش ویستی گرێبەستکردنیان لەگەڵ ناگلیسمان هەیە

ئێستا هەمووان پرسیاری داهاتووی ناگلیسمانم لێدەکەن و ئەمەش شتێکی ئاساییە، چونکە کاری خۆمە. بەڕاستی ئەگەر بڵێم هیچ باسی داهاتوومان نەکردووە، ئەوە وەک گاڵتەیە لە بەردەم میدیاکاندا بیکەم. بەدڵنیاییەوە ئێستا قسە لەبارەی داهاتووی ناگلیسمان دەکەین. رەنگە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، ناگلیسمان خۆی بڕیارەکەی ئاشکرا بکات.

لە دوای سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن و بردنەوەی بۆندسلیگا، ئێستا زۆر باس لە گەڕانەوەی ناگلیسمان بۆ بایرن میونشن دەکرێت.

میونشن لە دوای لەدەستدانی نازناوی بۆندسلیگا، میونشن لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە. بەڵام پێش ئەو یارییە، دوو یاری لە بۆندسلیگا بەرامبەر یانەکانی یونیەن بەرلین و ئێنتراخت فڕانکفورت دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button