ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارتێتا: هەڵەیەکی گەورەمان بەرامبەر بایرن کرد

یاریگا –

نائومێدی بەسەر میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسناڵدا زاڵ بوو دوای ئەوەی تیپەکەی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە، كاتێك له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر بایرن میونشن دۆرا.

ئارتێتا لە لێدوانەکانیدا بۆ تۆڕی تی ئێن تی سپۆرت گوتی: لە ژووری جلگۆڕین نائومێدییەکی زۆرمان هه‌یه‌ ناتوانم وشەی گونجاوی بۆ بدۆزمەوە خۆزگە ووشه‌م هه‌بووایه‌ بۆ ده‌ربرین له‌م دۆخه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بەسەر ئەمەدا زاڵ بین، هەوڵماندا بەرامبەر تیپێک سه‌ربكه‌وین کە ئەزموونێکی زۆریان هەیە، لە ماوەی ئەو دوو یارییەشدا جیاوازییەکان زۆر کەم بوون، به‌ تێكرا ئێمه‌ باشتر بووین، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتین، ئێمه‌ دوو گۆڵمان پێبه‌خشین، ئه‌وانیش سوودیان لێوه‌رگرت.

گوتیشی، لە ناوچەی سزا هەڵەیەکمان کرد، هەڵەیەکی گەورە بوو و گۆڵەکەمان پێدان، ئێستا کاتی ئەوەیه‌ پەیوەندیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ یاریزانەکاندا هەبێت، ئەوان پێویستیان بە پاڵپشتیە، ساتێکی ئەفسوناویمان لەدەستدا کە دەبوو براوه‌بین، لە کۆتاییدا نەمانتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنین و دەمانتوانی باشتربین و زۆر زاڵ بووین.

لەبارەی پەرەسەندنی ئارسناڵەوە، دەڵێت، تیپەکە بۆ ماوەی 7 ساڵ لە چامپیۆنزلیگ بێبەش بوو، لە یەکەم بەشداریکردنیدا هه‌وڵماندا بگه‌ینه‌ قۆناخی پێش کۆتایی و یاری کۆتایی ئێمە ئەوەمان دەویست، زۆر نزیک بووین، ئەوە راستییەکە.

لە کۆتاییدا باسی لە بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ کرد و گوتی، هێشتا شه‌ش یاری ماوە و دوو خاڵ لە سیتی دوورین خشتەیه‌كی ئاڵۆز لە پێش هەمووانە، دەبێت بەسەر ئازارەکانی ئەمشەودا زاڵ بین، بە هەمان هه‌ستی پێشوو بگەڕێنەوە، هیوادارم بەسەر وۆڵڤەرهامپتۆندا سه‌ركه‌وین.

بابەتی زیاتر

Back to top button