ئینگلتەراگرنگترین

خەیاڵییە! جوانترین گۆڵی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی دیاریکرا

یاریگا –

جوانترین گۆڵ بۆ ئەم وەرزەی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی ناسراو بە FFL دەستنیشان کرا. کە یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا و وێڵز لەخۆ دەگرێت.

گۆڵی یاریزانی وێڵزی و یانەی ئیپسویچ تاون لە تۆڕی کۆڤێنتری سیتی لە مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو، کە دوای گۆڕینەوەی چەند پاسێک بە شێوەیەکی خەیاڵی کۆتایی پێ هێنا، توانی خەڵاتەکە بباتەوە.

ئیپسویچ کە عەلی حەمادی یاریزانی عێراقی یاری بۆ دەکات، پێشەنگی چامپیۆنشیپن و نزیکن لە سەرکەوتن بۆ پریمەرلیگ. خولەکە تەنها سێ یاریی ماوە بۆ کۆتایی پێهاتن و ئیپسویچ خاڵێک لە لیستەر (کە یاریەک کەمتری ئەنجام داوە) و دوو خاڵ لە لیدز یونایتدەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button