ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایەرن میونخ ئاڵای سپی هەڵکرد

یاریگا –

وا دیارە یانەی بایەرن میونخ لە جەنگی هێشتنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤزدا ئاڵای سپی هەڵکردووە و چیتر توانای قایلکردنی نەماوە.

ئەم وەرزە بایەرن لە هەوڵەکانی گەشتە لووتکە بۆ ڕێگریکردن لە خواستی دەیڤدز بۆ ڕۆیشتنی بۆ ریاڵ مەدرید، بەڵام بێ هودە بوو. بە گوێرەی نوێترین زانیاریی باڤارییەکان شوێنگرەوەی ئەستێرە کەنەندییەکەیان دۆزیوتەوە.

ماڵپەڕی Fichajes بڵاوی کردووەتەوە بایەرن بۆ شوێنەکەی ئەلفۆنسۆ چاوی لە میگێل گوتیرێزی یاریزانی جیرۆنای ئیسپانییە.

میگێل ئەم یەکێک بوو لە ڕەگەزە سەرەکی و کاریگەرەکانی وەرزە نایابەکەی جیرۆنا. بەوەش چاوی گەورەکانی ئەوروپاکی بە لای خۆیدا ڕاکێشت. ریاڵ مەدریدیش لە نێو دەنگۆی خوازیارەکانی بەرگریکارە چەپەکەدا بوون.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش لای خۆیەوە زانیاریی ئاشکرا کردووە کە زینەدین زیدان بەربژێرێکی بەهێزی زلهێزەکەی ئەڵمانیایە بۆ شوێنەکەی تۆماس توخێل. یەکێک لە بژاردەکانیشیان بۆ بەردەست راهێنەرە نوێیەکەیان گویتیرێزی ئیسپانی تەمەن 22 ساڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button