ئینگلتەراگرنگترین

هاری کەین: وەرزەکەمان نائومێدکەرە،به‌رامبه‌ر ئارسناڵ هەلێکی گەورەمان لەبەردەمه‌

یاریگا –

هاری کەین، هێرشبەری یانەی بایرن میونشن باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیپەکەی  به‌رامبه‌ر ئارسناڵ ده‌كات  کە بڕیاره‌ سبەی چوارشەممە، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی بكه‌ن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ یارییەکەی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ کەین باسی لەم وەرزی بایرن کرد و گوتی، پیرۆزبایی لە لیڤەرکوزن دەکەم خولی ئه‌ڵمانیای بەدەستهێنا، دەمەوێت، لە چامپیۆنزلیگ یارمەتی تیپەکە بدەم دەرفەتێکی زۆر باشمان لە یاریگای خۆمان له‌به‌رده‌مه‌ بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ین، له‌ یاری رابردوو ئێمە بەرگرییەکی باشمان کرد و به‌ زه‌حمه‌ت  هەلمان دروستكرد، سبەی لە بەردەم هاندەرانمان یاری دەکەین و وزەیان لێوەردەگرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌شێك له‌ یاریزانه‌كانمان لە یارییە گەورەکاندا ئەزموونێکی زۆرمان هەیە، ئێمە لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ باشین، کاتی ئەوە هاتووە ئاستمان بەرز بکەینەوە، کەش و هەوا زۆر نایاب دەبێت و ئێمە باوەڕمان بە توانای خۆمان هەیە بۆ تەواوکردنی ئەرکەکە سبەی.

گوتیشی، بە لەبەرچاوگرتنی به‌راوردی نێوان بۆندسلیگا و پریمەرلیگ، خولی ئەڵمانی بۆ من ئەزموونێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە و لە ئەوروپاش هەمان شتە، لێرەش یانە زۆر بەهێزەکان هەن هەوڵدەدەم لە باشترین ئاستی خۆمدابم و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم.

لەبارەی ئاستی خۆی گوتی، لە هەر شوێنێک بم، هاندەران چاوەڕێی بەرزترین ئاستم لێ ده‌كه‌ن، هەوڵدەدەم باشترین ئاست پێشكه‌ش بکەم، سەرنجم لەسەر یارییەکەی سبەیه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین جیاوازی دروست بكه‌ین.

باسی لە ئامادەنەبوونی سێرج گنابری و کینگسلی کۆمان کرد و گوتی، ئەوان تووشی پێکان بوون، بەڵام گرنگ نییە سبەی کێ لە پێکهاتەکەدا دەبێت، گرنگه‌ كاریگه‌ریمان هه‌بێت.

سەبارەت بە چامپیۆنزلیگ و چانسی بەدەستهێنانی نازناوەکانی ئه‌م وەرزە گوتی، هەموو یاریزانێک و هەموو یانەیەک دەیەوێت جامەکان بەدەستبهێنێت ئێمە هەوڵدەدەین هەموو وەرزێک نازناوەکان ببەینه‌وه‌ ئێمە هێشتا چانسی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگمان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button