ئاسیا

بارسێلۆنا 60 ملیۆنی یانەیەکی پرێمەرلیگی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی رەت کردەوە

یاریگا –

بەڕێوبەرانی بارسێلۆنا، پێشنیاری 60 ملیۆن یۆرۆی یانەیەکی پرێمەرلیگیان بۆ گواستنەوەی رافینیا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەکەیان رەتکردەوە.

دوای ئەوەی رافینیا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکان نەیتوانی چاوەڕوانییەکانی یانەکەو هاندەرانی بەدی بهێنێت و وای لێهات زۆر باسی فرۆشتنی ئەو یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بکرێت.

ئەم هێرشبەرە بەڕازیلییە لەماوەی چەند هەفتەی رابردوو ئاستێکی باشی نیشانداوە لە یاری چوون بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەستێرەی یانەکەو یارییەکەش بوو، کە تیایدا توانی لە کۆی سێ گۆڵەکە دوو گۆڵ بکات.

بەڵام هێشتا بڕیاری بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە بۆ فرۆشتنی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەتەوە. بەتایبەت کە بارسا رووبەڕووی کێشەیەکی دارایی جددی بووەتەوە و هیچ رگەیەکی تری نییە جگە لە فرۆشتنی بەشێک لە یاریزانە گەورەکانی لە گواستنەوەی هاوینەدا نییە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لەمبارەیەوە بڵاویکردەوە و نووسی، لە چەند رۆژی رابردوودا یانەیەکی پرێمەرلیگ پەیوەندی بە بارساوە کردووە و ئۆفەرێکی 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ رافینها پێشکەش کردووە، کە لەلایەن یانەکەیەوە رەتکراوەتەوە. ئەوان بەلایەنی کەمەوە 80 ملیۆن یۆرۆیان دەوێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەستێرەکەیان ببنو بە نرخێکی کەمتر رازی نابن.

تا ئێستا هیچ قسەیەک نییە لەسەر ئەوەی کام یانە ئەو ئۆفەرەی پێشکەش کردووە، بەڵام پێشتر رافینا لە پەیوەندی لەگەڵ چەندین تیپەوە دابووە لەوانە نیوکاسڵ و تۆتنهام و ئارسیناڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button