ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

چارەنووسی سێ ئەستێرەی میلان یەكلاییكرایەوە

یاریگا –

جیۆرجیۆ فورلانی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی چارەنووسی سێ ئەستێرەی سەرەكی یانەكەی یەكلایی كردەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ DAZN فۆرلانی چارەنووسی هەریەك لە تیۆ هێرناندێز ، رافایێل لیاو و مایك ماینانی یەكلایی كردەوە.

لە ماوەی رابردوودا ناوی ئەو یاریزانانە بە رۆیشتن لە ریزەكانی ئەیسی میلان بەسترابوویەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ DAZN كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، فۆرلانی گوتی:

‎تیۆ هێرناندێز، رافایێل لیاو و مایك ماینان هەموویان گرێبەستی درێژخایەنیان لێرە هەیە و دڵخۆشن بە مانەوەیان لە ئەیسی میلان.

پێوویست ناكات لە هاویندا هیچ یاریزانێك بفرۆشین، بە بێ فرۆشتنی هیچ یاریزانێكی سەرەكی دەتوانین وەبەرهێنان بكەین.

میلان بە كۆكردنەوەی 69خاڵ لە ریزبەندی دووەمی سێریا ئەی دێت و بە جیاوازی چواردە خاڵ لە دوای ئینتەر میلانی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button