ئه‌ڵمانیاگرنگترین

یاریزانێکی بایرن سەرەڕای بێزاربوونی لە دۆخەکەی دەیەوێت بمێنێتەوە

یاریگا –

یاریزانێکی بایەرن میونخ سەرەڕای بێزاری لەو دۆخەی ئەم وەرزە تێیدا بوو، دەیەوێت بمێنێتەوە و وەرزی داهاتوو خۆی بسەلمێنێتەوە.

بە درێژایی ئەم وەرزە تا ئێستا تۆماس توخێل بۆ دڵی بەرگری زۆربەی هەرە زۆری یارییەکان سوودی لە تواناکانی دووانی ئێریک دایەر و ماتیس دیلیخت دە بینێت ئەگەرچی زۆر بە زەحمەت تۆڕی گۆڵەکەیان بە خاوێنی پاراستووە. هەر بۆیە بەشداری پێکردنی هەریەکە لە دایۆت ئۆپامیکانۆ و کیم مین جای ئێجگار کەم کردبووە و بە زۆریی لەسەر کورسی یەدەک دەبینران.

ئەوە وای لە ئەستێرە کۆرییەکەی پێشووی ناپۆلی کرد بێزار بێت لە دۆخەکە، بەتایبەت کە ناوبراو پێش پەیوەندیکردنی بە باڤارییەکانەوە لە هاوینی ساڵی پار، وەرزی پێشووتر وەک باشترین بەرگریکاری خولی ئیتاڵی هەڵبژێردرا دوای ئەوەی لەگەڵ ناپۆلی بوون بە پاڵەوان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ رۆژنامەنووس لە تۆڕی سکای، کیم مین جای نایەوێت لە ئالیانز ئارێنا بڕوات سەرەڕای نیگەرانییەکانیشی لەو دۆخەی ئەم وەرزە تێیدایە. هەروەها دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو خۆی بسەلمێنێتەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیش بڵاوی کردووەتەوە کە بەبێ ئەوەی گوێ بدات جێگرەوەی تۆماس توخێل کێ دەبێت، کیم دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو خۆی وەک بەرگریکاری سەرەکی ببینێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button