کوردستان

ئاکرێ بۆیەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان

یاریگا –

ئاکرێ بۆیەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان و نازناوی وەرزی 2023/2024ـی بەدەستهێنا.

دوای ئەوەی لە گەڕی کۆتایی شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر لە کەلار بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، ئاکرێ نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا و بۆیەکەمجار لە مێژوودا نازناوەکە بەرز دەکاتەوە.

ئاکرێ لە گەڕی سییەمی خولی نایابی کوردستان، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ گۆڵ لەگەڵ چوارقوڕنە یەکسان بوو، بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ بووە پاڵەوانی خولەکە.

پێشمەرگەی هەولێر نەیتوانی پارێزگاری لە نازناوەکەی بکات و بە یەکسانبوونی لەگەڵ شێروانە بووە خاوەنی 49 خاڵ و بە جیاوازیی خاڵێک لەگەڵ ئاکرێی پاڵەوان نازناوەکەی لەدەست دا.

سۆران و دهۆک دابەزینە ریزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و شەقڵاوەش یاریی پاشکۆ لەگەڵ پلەی سێیەمی خولی پلە یەک ئەنجام دەدات و پلەی چواردەمی بەدەستهێنا.

دانا کامەران هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر و یادگار ئیبراهیم هێرشبەری سەیدسادق بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ بوونە گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button