ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی بارسێلۆنا شوێنی چاڤی دەگرێتەوە

یاریگا –

رافایل مارکێزی مەکسیکی پاڵێوراوە بۆ ئەوەی شوێنی چاڤی هێرناندێز بگرێتەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری هەیە لە وەرزی داهاتوو رافایل مارکێزی بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا لە شوێنی چاڤی هێرناندێز ببێت بە راهێنەری نوێی یانەکە.

بەپێی زانیارییەکانی بیڵد، بارسا دوو بژاردەی لەبەردەستدایە، کە بژاردەی یەکەم رازیکردنی چاڤییە تا گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام ئەگەری روودانی ئەم بژاردە لاوازە، چوونکە راهێنەرە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە بە رێژەی %99 لە بارسا نامێنێتەوە.

بژاردەی دووەمی یانە کاتالۆنییەکە ئەوەیە بۆ وەرزی نوێ مارکێز بکەن بە شوێنگرەوەی چاڤی، کە راهێنەرە مەکسیکییەکە ئێستا راهێنەری تیپی دووەمی بارسایە.

مارکێز لە هاوینی 2022 بووە بە راهێنەری تیپی دووەمی بارسا و لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

راهێنەرە مەکسیکییەکە لەم وەرزە لەگەڵ تیپی دووەم لە 32 یاری خاوەنی 17 بردنەوە، 7 یەکسانبوون و 8 شکستە.

رافایل مارکێزی مەکسیکی

بابەتی زیاتر

Back to top button