ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاریسییەکان وەڵامی دەنگۆکان دەدەنەوە

یاریگا –

داهاتووی مارکۆس راشفۆرد لە ئۆڵدترافۆردە و پاریس سانجێرمان دەنگۆکان بەدرۆ دەخاتەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، مارکۆس راشفۆرد لە مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە، چوونکە پاریس سانجێرمان بەڕوونی رایگەیاندووە، کە ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانە ئینگلیزەکە ناکەن.

بەدرێژایی دوو مێرکاتۆی رابردوو بەردەوام ناوی راشفۆرد بە یانە فەڕەنسییەکە بەسترابووەوە و دەگوترا، کە سانجێرمان دەیەوێت هێرشبەرەکەی مانچێستەر بکات بە شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی.

بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، پاریسییەکان گوتوویانە هیچ کات پلانمان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەبووە، بەڵکو ئەو دەنگۆیانە بۆ ئەوە درووستکراون تا یاریزانەکە لەو رێگەیە فشار بخاتە سەر یانەکەی تا مووچەکەی بۆ زیاد بکەن.

راشفۆرد لە هاوینی 2016 لە تیپی ژێر 18 ساڵانی یانەکە سەرخرا بۆ تیپی یەکەم، بە درێسی تیپی یەکەمیش بەشداری 398 یاری کردووە، 131 گۆڵی کردووە و 34 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی یۆرۆپالیگ، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، دوو نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی جامی قەڵخانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button