ئینگلتەراگرنگترین

خاوەنەکانی چێڵسی لە ترسدا هۆتێلەکانیان دەفرۆشن!

یاریگا –

خاوەنەکانی چێڵسی کەوتوونەتە خۆیان و لە ترسی سزاکان هەستاون بە فرۆشتنی هۆتێلەکانیان.

چێڵسی لەلایەن تۆد بۆیلی سەرمایەداری ئەمریکی و چەند کەسایەتی و کۆمپانیایەکی جیاوازەوە خاوەندارێتی دەکرێت کە لە ساڵی 2022 یانە لەندەنیەکەیان کڕیەوە و  ناویان لە خاوەندارێتیەکەیان نا BlueCo.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، لە هەستکردنیان بە مەترسییەکانی سزادان، خاوەنەکانی یانەکە هەستاون بە فرۆشتنی هەردوو هۆتێلی ناوچەی ستامفۆردبریج.

ترسی ئەوان بەبێ هۆکار نییە و، نیشانەی پابەندبوونیانە بە یاسای دارایی خاوێن بەتایبەت یاسای سوود و بەردەوامی لە پریمەرلیگ کە یانەکانی ئەو خولەی تەواوەتی سنووردار کردووە بە ئاگاییەوە خەرجی و مامەڵەکانیان بکەن و تا لەو بڕەی بۆیان دیاریکراوە زیانی ماددی نەکەن. بەپێچەوانەوە دووچاری سزادان دەبنەوە کە زۆر جار خاڵ لێشکاندنیانە.

تەلەگراف ئەوەی ئاشکرا کردووە خاوەنەکانی بلووز لە فرۆشتنی ئەو دوو هۆتێلە بڕی 75.6 ملیۆنیان چنگ کەوتووە. ئەوەش بڕێکی باشە بۆ قەرەبووی ئەو خەرجیە زۆرەی لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا لە گواستنەوەی یاریزاناندا کردیان.

یاسای سوود و بەردەوامیی، چوارچێوەیەکی بۆ یانەکانی پریمەرلیگ داناوە بۆ ئاستی خەرجی و زیانی دارایی بە جۆرێک نابێت لە سێ وەرزی لەسەر یەک لە ١٠٥ ملیۆن پاوەند زیانەکانیان تێپەڕ بکات. لە روودانی ئەوەدا، ئەوا دووچاری سزا دەبنەوە کە بە زۆری خۆی لە داشکاندنی خاڵدا دەبینێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button