ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: لە هەر خولێکی دیکە باین ئێستا هەشت خاڵ لەپێشەوەی یانەکانی دیکە دەبووین

یاریگا –

بە دوای لیڤەرپوولدا، ئارسیناڵیش دیارییەکی بە نرخی پێشکەشی مانچێستەر سیتی کرد و نەیتوانی لە یاریگای ئیمارات خاڵێکیش لە ئەستۆن ڤیلا وەربگرێت و 0-2 بە میوانەکەی دۆڕا.

لە دوای یارییەکە و لە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسیدا مایکڵ ئارتێتا باسی لە جیاوازیی سروشتی خولی ئینگلیزی کرد بەراورد بە خولەکانی دیکەی ئەوروپا و، هاوکات زنجیرەی ئەنجامە ئەرێنیەکانی یانەکەیەشی بە نموونە هێنایەوە.

بەشێکی لێدوانەکانی راهێنەرە ئیسپانییەکە بۆ گوزارش کردن لە شکستەکە بەم شێوەیە بوو

ئەگەر یەک ئەنجام ببێتە بەربەست لە بەردەمماندا، کەواتە ئێمە ئەوەندە تیمێکی بەهێز نین. ئەگەر دەتەوێت نازناو ببەیتەوە، کە دووچاری چرکەساتی وەک ئەوەی ئەمشەو دەبیت، پێویستە هەستیتەوە.

تایبەت لە بارەی جیاوازیی پریمەرلیگ لەچاو خولەکانی دیکەدا، ئارتێتا نەیشاردەوە خولێکی پڕ ڕکابەر و یانەی پر خواستە. وتی

لە هەر خولێکی تر ئەگەر زنجیرەیەکی بە دوای یەک یاریی ببەیتەوە وەک ئەوەی ئێمە بردمانەوە، شەش تا هەشت خاڵ جیاوازییەکە دەبوو لەگەڵ یانەکانیتر. بەڵام لێرە وا نییە. ئەوەشە ئاڵنگارییەکەی ئەم خولە.

پێش ئەم دۆڕاندنە، گەنەرز لە میانی یارییەکانی پریمەرلیگ 11 یاری بەبێ دۆڕان کۆتایی پێ هێنابوو. کۆتا شکستیان بەرانبەر فوڵهام بوو لە 31ی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو.

لە کۆنفرانسەکەشدا پرسیار لە بارەی داڕشتەی پێکهاتەکەی لێکرا و بەتایبەت سەرەکیبوونی لیوناردۆ ترۆسار لە جیاتی مارتینێلی، کە ئایا بەرازیلیەکە لە ڕووی تواناوە بۆ 90 خولەک ئامادە نییە؟ ئارتێتا بەبێ ئەوەی بچێتە نێو وردەکاریی پلان و بژاردەکانیەوە وتی

من ڕاهێنەرم. منیش بڕیار لەسەر پێکهاتە دەدەم.

بەو شکستە، ریزبەندی خولەکە کەوتەوە دەستی مان سیتی کە 73 خاڵی هەیە و، هەریەکە لە ئارسیناڵ و لیڤەرپووڵ بە یەکی 71 خاڵەوە لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button