ئیسپانیاگرنگترین

کوڕەکەی ئانچلۆتی دەرگای ڕاهێنەرایەتی بەڕوودا کرایەوە

یاریگا –

دوای چەندین ساڵ کارکردن وەک یاریدەری راهێنەر، رۆشنایی لە داڤید ئانچلۆتی دەرکەوتووە تا چانس و توانای خۆی وەک راهێنەری یەکەم تاقی بکاتەوە.

داڤید هەر لەوەتەی 2016-2017 وەک یاریدەر لەگەڵ کارلۆی باوکیدا سەرقاڵی بوارەکەیە کاتێک بۆ یەکەمین جار لە بایەرن میونخ و پاشان ناپۆلی و ئیڤەرتن و ئێستایش ریاڵ مەدرید شانبەشانی کارلۆی باوکی دەبینرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس رامۆن ئالڤارێز لە مارکا، داڤید لەلایەن سێڤیای ئیسپانی و تۆپی پێی ئینگلیزی، بەبێ ئەوەی ناوی یانەیەک بهێنێت، لە قۆناخی هەڵسەنگاندندایە تا وەک راهێنەری یەکەم دەستنیشانی بکەن.

ئالڤارێز دەڵێت هێشتا هیچ شتێک بڕیاری لەسەر نەدراوە، بەڵام خودی داڤیدی ئیتاڵی خۆیشی ئەو نیازەی هەیە ئەگەر پرۆژەیەکی باشی بۆ بێتە پێشەوە تاقی بکاتەوە.

یاریدەرەکە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە و، بۆ یەکەم جار هاوینی 2023 بوو کە بوو خاوەنی بڕوانامەی یوفا بۆ ئاستی راهێنەری پیشەگەر کە بتوانێت بە فەرمی پۆستێک وەربگرێت لەو بوارە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button