ئیسپانیاگرنگترین

گولەر دەنێردرێتە دەرەوە بە خواستن؟ زانیاریی نوێ گەیشت

یاریگا –

زانیاریی نوێ و پێچەوانە گەیشت لە بارەی رۆیشتنی ئاردا گولەر لە ریاڵ مەدریدلە کۆتایی ئەم وەرزە.

ئەمڕۆ رۆمان ئەلڤارێزی رۆژنامەنووس لە رادیۆ مارکا لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا بڵاوی کردەوە کە گولەر یانەکەی ئاگەدار کردووەتەوە لەوەی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لە ریاڵ بڕوات.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی خستبووە ڕوو کارلۆ ئەنچلۆتی بیرۆکەکەی لا پەسەندە.

بەڵام پێچەوانەی رۆژنامەنووسەکەی مارکا، فابریزۆ رۆمانۆی شارەزای جموجوڵی بازاڕەکانی گواستنەوە بڵاوی کردەوە کە نە یاریزانەکە نە بریکارەکەیشی داوای بە خواستن رۆیشتنیان لە ریاڵ مەدرید نەکردووە.

رۆمانۆ پشتڕاستیشی کردووەتەوە کە لەم قۆناخەی وەرزەکەدا هیچ داخوازییەک رووی نەداوە و هەموو هۆشی گولەر لەسەر کۆتا هەفتەکانی وەرزەکەیە بۆ هاوکاری تیمەکە و پاشان یارییەکانی یۆرۆ.

رۆژنامەنووسە باوەپێکراوە ئیتاڵییەکە لە زانیارییەکاندا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە کۆتایی وەرز گفتوگۆکان دەستپێدەکات.

لە دوای پێکانە درێژەکەیەوە، گولەر و کورسی یەدەک بوونەتە دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاو. لە کۆتا 13 جار بانگهێشتکردن بۆ پێکهاتەکە تەنها 31 خولەک یاری کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button