ئیسپانیاگرنگترین

دیكۆ زانیاری نوێ له‌ باره‌ی مانه‌وه‌ی جاڤی ئاشكرا ده‌كات

یاریگا –

دیکۆی پورتوگالی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا، نهێنی باشتربوونی ئەنجامەکانی تیپەکەی لە یارییەکانی ئەم دواییە ئاشکرا کرد.

دیکۆ لە لێدوانەکانیدا بۆ دازنی ئیسپانی گوتی، ئارامگرتن ئەنجامێکی باشی ده‌بێت، پێشتر باسمان لە ڕۆیشتنی چاڤی کردووە، بەڵام ئەمە پرسێکی کەسییە و تەنها پەیوەندی بە راهێنەرەوە هەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، دەبێت ئێستا سەرنجمان لەسەر یارییەکان بێت، كاتی باسی مانه‌وه‌و رۆیشتنی جاڤی نیه‌ خۆشی ئەمە دەڵێت، ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە دەیکەین، بەڵام تیپەکەمان ئه‌نجامه‌كانی باشتر بووە، پێموایە ئه‌مه‌ ئەنجامەکانن کە ئارامی له‌ تیپه‌كه‌ دروست كردووه‌.

سەبارەت بە ئەگەری مانەوەی چاڤی لە وەرزی داهاتوودا گوتی، هیچ پلانێک نییە بۆ رازیکردنی مانه‌وه‌ی چاڤی ئەگەر هه‌ر گۆڕانکارییەک روویدا ئەوا دواتر قسەی له‌باره‌وه‌ دەکەین.

چاڤی لە کۆتایی ئەم وەرزە رۆیشتنی لە بارسێلۆنا راگەیاندبوو، ئەوەش دوای دۆڕانی یانەکەی لە جامی سوپەر و جامی ئیسپانیا، دوای باشتربوونی ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌ به‌ تایبه‌ت بردنه‌وه‌یان له‌ چامپیونزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس سان جێرمان مێدیاكان باسی مانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ له‌ یانه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button