ئینگلتەراگرنگترین

📽️ | تێن هاخ بە تووڕەییەوە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی جێدەهێڵێت

خەریکە خراپترین وەرزی مانچێستەر یونایتد لە پرێمەرلیگ تۆمار دەکات

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ، خەریکی ریکۆردێکی نەرێنی مێژوویی بۆ مانچێستەر یونایتد تۆمار دەکات.

مانچێستەر یونایتد لە پرێمەرلیگ بە ئەنجامی 2-2 بە بۆرنمس یەکسانبوو و بەم ئەنجامە دابەزییە پلەی حەوتەمی ریزبەندی و ئەمەش خراپترین ریکۆردی مان یونایتدە لە مێژووی پرێمەرلیگدا.

لە دوای یارییەکە رەخنەی زۆر لە ئێریک تێن هاخ، گیرا و تەنانەت لە کاتی ئاراستەکردنی پرسیاری خراپترین ریکۆردی مێژوویی یانەکە لە پرێمەرلیگ، پرێس کۆنفرانسەکەی جێهێشت.

کۆمێنت نادەم، ئەم پرسیارە وەرناگرم و گرنگ نییە.

لەوەتەی دەستپێکردنی وەشانی نوێی پرێمەرلیگ لە وەرزی 1992-1993 مانچێستەر یونایتد تەنیا پێنج جار لە چوار یانەکەی پێشەوە نەبووە، لە وەرزی 2013-2014 لەژێر سەرپەرشتی دەیڤد مۆیس، پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا و لەم وەرزەدا، ئەگەری شکاندنی ریکۆردەکەی مۆیس لە ئارادایە.

ئێستا تێن هاخ سەرنجی تەواوی لەسەر یاری داهاتووی تیمەکەی بەرامبەر کۆڤێنتری سیتی لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی FA دادەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button