ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانێكی مایۆرکا: هاندەرانی مەدرید و ڤینیسیۆس سوکایەتییان بە کچەکەم کرد

گلەیی لە هاندەرانی ریال مەدرید دەکات

یاریگا –

پابلۆ مافیۆ، یاریزانی یانەی ریال مایۆرکا ئاشکرایکرد، لەلایەن هاندەرانی ریال مەدریدەوە سووکایەتی پێكراوه‌ و هەراسانیان كردووه‌.

مافیۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی لە پێکان بەشداری یارییەکەی تیپەکەی بەرامبەر بلباو لە جامی ئیسپانیا كرد، کە بە لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ دۆران، شه‌وی رابردووش له‌ لالیگا به‌شێوەیەکی سەرەکی بەرامبەر ریال مەدرید یاریكرد و به‌ گۆلێكی بێوه‌ڵام دۆران.

پەیوەندی نێوان مافیۆ و هاندەرانی ریال مەدرید لە دوای یارییەکەی وەرزی رابردووی نێوانیان ئاڵۆز بوو، کە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە گاڵتە بە ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی یانەی ریال مەدرید كرد.

مافیۆ بۆ تۆڕی DAZN ده‌ڵێت، دوای دۆڕانمان له‌ جامی شای ئیسپانیا، گریام، هەڵمەتێک لەلایەن بەشێک لە هاندەرانی ریال مەدریدەوە دەستیپێکرد بۆ گاڵته‌پێكردن وێنەی گریانەکەیان بڵاوكرده‌وه‌.

گوتیشی، لەم ماوەیەی دواییدا هەڕەشە و سووکایەتی زۆرم پێکراوە، کاریگەرییان لەسەر من نەبووە، بەڵام کاریگەرییان لەسەر خێزانەکەم هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سۆشیال میدیا ئەکاونتەکانم داخست، دوای ئەوەی کۆمێنتێکم بینی کە سووکایەتی بە کچەکەم دەکرد، لەبری ئەوەی لەگەڵ ئەو کەسانە بچمە ناو گفتوگۆكه‌وه‌ ، بڕیارمدا ئەکاونتەکانم دابخەم، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ زۆر نیگه‌رانی كردم، هه‌روه‌ها ڤینیسیۆسی یاریزانی ریال مه‌دریدیش به‌شێك بووه‌ له‌و سوكایه‌تی كردنه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌م هه‌بووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button