ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارتێتا: لە ئەرکەکەماندا سەرکەوتوو بووین بەرامبەر بایرن میونشن

یاریگا –

میکێل ئارتێتا ستایشی توانای یاریزانەکانی کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی هەست و سۆزيان به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن میونشن.

ئارتێتای ئیسپانی و راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵ پێش یارییان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاستۆن ڤێلا له‌ پرێمه‌رلیگ بۆ ئاژانسی هەواڵی (PA Media)  رایگه‌یاند، کەشوهەوا لە یاریگای ئیمارات پر سۆز بوو، بەڵام یاریزانانه‌كانم بە شێوەیەکی پیشەگەرانە مامەڵەیان لەگەڵ فشارەکاندا کرد و لە کۆتا خولەکەکاندا سەرکەوتوو بووین لە یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌، ئەمەش چانسمان زیاتر ده‌كات پێش یارییە گه‌ڕانه‌وه‌ كه‌ لە ئەلیانز ئارێنا ئه‌نجام ده‌درێت.

گوتیشی، به‌گشتی یاریزانه‌كان له‌ دۆخێكی باش بوون، به‌ڵام ئه‌و یارییانه‌ی له‌ پرێمه‌رلیگ ماون و هه‌روه‌ها یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیونزلیگیش هه‌ستیارن، ده‌بێت به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ بكه‌ین.

ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ پلەی یەکەمی خولی ئینگلیزی گرتووه‌، لیڤەرپوولیش هه‌مان ژماره‌ی خاڵی هه‌یه‌ و پلەی دووەمی گرتووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button