ئه‌مریکاجیهانگرنگترین

چۆن مێسی و ئینتەر مەیامی بەشداریی مۆندیالی یانەکان دەکەن؟

یاریگا –

گەرچی مێسی و هاوڕێیەکانی لە یانەی ئینتەر مەیامی ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگی کۆنکاکاف کرد، بەڵام هێشتا هیوایەکی کەمیان ماوە بەشداریی مۆندیالی یانەکان بکەن.

دوای ئەوەی ئینتەر مەیامی لە یاریی چوون و گەڕانەوە بەرامبەر مۆنتێری مەکسیکی تووشی شکست بوو، ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف کرد، لە بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکان بێ هیوابوو، کە وابڕیارە هاوینی 2025 بە شێوازە نوێێەکەی دەستپێبکاتەوە و ئەمریکا میوانداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەی ئەمریکا میوانداریی مۆندیالی یانەکان دەکات، کورسییەکی پاڵەوانێتییەکە بە وڵاتی میواندار دەدرێت و سەرپەرشتیارانی تۆپی پێی ئەمریکاش بڕیاریان داوە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی بلیتی بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکان پێبدرێت.

لیۆنێل مێسی و هاوڕێیەکانی هیوایان ماوە نازناوی ئەم وەرزەی MLS بەدەست بهێنن، ئینتەر مەیامی بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی سێیەمی بەشی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکی دێت و تەنیا دوو خاڵ لە نیویۆرک رێد بوڵزی یەکەم دوورە، کە بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە ئینتەر مەیامی دەبێتە میوانی سپۆرتینگ کانساس سیتی

بابەتی زیاتر

Back to top button