ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر مایۆركا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال مایۆركا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان مایۆركا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات.

بۆ ئەو یارییە ئانچێلۆتی لە تواناكانی هەریەك لە تیبۆ كۆرتوا و دەیڤد ئالابا بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: لونین

هێڵی بەرگری: مێندی، ناچۆ، رودیگەر، ڤاسكوێز

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، چوامینی ، ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، براهیم.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش بارسێلۆنای دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button