ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چوار گەورەی ئەوروپا جەمالیان کردووەتە ئامانج

یاریگا –

مانچێستەر سیتی چووە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی جەمال موسیالا.

رۆژنامەی ئیندیپێندێنت بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتیش بۆ گواستنەوەی جەمال موسیالای ئەستێرەی بایرن میونشن لەسەر هێڵە و کێبڕکێ لەگەڵ هەریەکە لە یانەکانی بارسێلۆنا، لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان دەکات.

گرێبەستەکەی موسیالا لەگەڵ یانە باڤارییەکە لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، تا ئێستا لەگەڵ یانەکەی گفتوگۆی بۆ نوێکردنەوەی نەکردووە و داهاتووی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

موسیالا بە یەکێک لە باشترین یاریزانە لاوەکانی ئێستا هەژماردەکرێت، بەدرێسی بایرن لە 149 یاریدا 43 گۆڵی کردووە و 30 گۆڵیشی درووستکردووە.

4 نازناوی بۆندسلیگا، 1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 1 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 1 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و 3 نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ باڤارییەکان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button