خوله‌کانی دیکەگرنگترین

ئامۆریم هەموو شتێکی رەتکردەوە

یاریگا –

لە کاتێکدا زۆربەی سەرچاوەکان چەند رۆژێکە باس لەوە دەکەن روبن ئامۆریم و لیڤەرپوول یەکلا بوونەتەوە بۆ شوێنگرتنەوەی یۆرگن کڵۆپ لەم هاوینەی دێت، بەڵام راهێنەرە پورتوگالییەکە بە لێدوانێک هاتە دەنگ و هەر ڕێككەوتنێکی لەو بارەیەوە ڕەت کردەوە.

ئامۆریم لەو بارەیەوە بە خەخت لێکردنەوەوە وتی

بۆ هیچ چاوپێکەوتنێک کۆ نەبوومەتەوە لەگەڵ لیڤەرپوول. ڕوونکردنەوەیەک بوونی نییە. من راهێنەری سپۆرتینگم و دەمەوێت لێرە بردنەوە تۆمار بکەم و لەگەڵ هیچ یانەیەک کۆ نەبوومەتەوە. هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە. چیتر بەسە ئەم چیرۆکە. ئەمە کۆتا جارمە لەسەر داهاتووم قسە بکەم.

ئەو لێدوانەی ئامۆریم لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ بوو زانیارییەکان باسیان لەوە دەکرد ناوبراو سێ یاریزانی یانەکەیشی دەستنیشان کردووە تا لەگەڵ خۆیدا بیانباتە ئانفیڵد.

ئامۆریم ناوی سێ یاریزان دەداتە نوێنەرانی لیڤەرپوول

ڕەتکردنەوەی سەرجەم ئەو دەنگۆیەکانی پەیوەندی کردنی ئامۆریم بە ڕێدزەوە، دوای ئەوە دێت لە هەفتەکانی رابردوودا چابی ئالۆنسۆی پاڵێوراویش پابەندبوونی خۆی بە لیڤەرکوزنەوە دووپات کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button