ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئامۆریم ناوی سێ یاریزان دەداتە نوێنەرانی لیڤەرپوول

داواکارییەکانی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەستیانپێکردووە

یاریگا –

روبن ئامۆریم، بەربژێری سەرەکی بۆ شوێنگرتنەوەی یۆرگن کڵۆپ لە لیڤەرپوول، داوای گواستنەوەی سێ یاریزان دەکات.

ئامۆریم ناوێکی گەورەی بۆ خۆی لەگەڵ سپۆڕتینگ لیسبۆن کردووە و نزیکە لە بەدەستهێنانی دووەم نازناوی خولی پۆرتوگالی. لە ماوەی رابردوودا بووەتە ئامانجی سەرەکی لیڤەرپوول، تاوەکو لە هاوینی داهاتوودا، شوێنی کڵۆپ بگرێتەوە.

رۆژنامەی Jornal Noticias بڵاویکردووەتەوە، ئامۆریم ناوی سێ یاریزانی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ نوێنەرانی لیڤەرپوول هێناوە و دەیەوێت لەگەڵ خۆیان بیگوازێتەوە.

ئامۆریم دەیەوێت هەریەکە لە گۆنچالۆ ئیناسیۆ، عوسمان دیۆماندێ و مارتن هولماند، کە هەموویان یاریزانی سپۆڕتینگن، لەگەڵ خۆی بباتە ئانفیڵد.

هەریەکە لە ئیناسیۆ و دیۆماندێ، دوو یاریزانی سەرەکی سەرکەوتنەکانی سپۆڕتینگن لەگەڵ ئامۆریم و هێڵی بەرگرییەکی بەهێزیان پێکهێناوە. بەهۆی زۆری پێکانەکانی جۆ گۆمێز و ئیبراهیما کۆناتێ، ئامۆریم دەیەوێت هێڵی بەرگرییەکەی بەهێز بکات و هەردووکیان لەگەڵ خۆی بگوازێتەوە لیڤەرپوول.

هەرچەندە لیڤەرپوول چەند یاریزانێکی لە هاوینی رابردوو گواستەوە، بەڵام ئامۆریم دەیەوێت هولماند لەگەڵ خۆی بباتە ئانفیڵد. هولماند لەلایەن چێڵسی و تۆتنهامیشەوە داواکراوە.

سپۆڕتینگ لەم وەرزەدا 23 بردنەوەی لە کۆی 27 یاریدا بەدەستهێناوە. ئامۆریم بە شێوازی 3-4-3 یاری دەکات، ئەمەش لەگەڵ 4-3-3ی کڵۆپ جیاوازە.

بابەتی زیاتر

Back to top button