ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاری کەین بەڵێنێکی ‘تایبەت’ دەدات

یاریگا –

هاری کەین بەبێ ئەوەی ناوی ئامانجەکەی بهێنێت، بەڵێنێک بە هاندەرانی بایەرن میونخ دەدات بۆ ئەم وەرزە.

کەین کە شەوی رابردوو لە یاری چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گۆڵی دووەمی یانەکەی و پێشکەوتنی تۆمار کرد بەرانبەر ئارسیناڵی نەیاری چەند ساڵەی، دوای یارییەکە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە هەستی ئێستای دوای جێهێشتنی پریمەرلیگ و یەکتر بینینەوە لەگەڵ هاندەرانی گەنەرز، وتی

من ئێستا بە ڕاستی چێژ لەم ئەزموونەم دەبینم لە ئەڵمانیا. ئەمە هەنگاوێک بوو پێویستم بوو لە کاروانی وەرزشیم بۆ گەیشتن بە هەندێ پاڵنەر، هەندێ ئاڵنگاری نوێ. من خۆشحاڵم ئەو هەنگاوەم نا.

گۆڵکارە ئینگلیزیەکە دوای چەندین ساڵ لە تۆتنهام بەبێ نازناو لەندەنی بەجێهێشت و، بە ئومێدی دەستگیربوون لە نازناوی گەورە هاوینی رابردوو رووی کردە بایەرن. بەڵام هەر زوو لە جامی ئەڵمانیا ماڵئاواییان کرد و، لە بۆندسلیگایش هیچ ئومێدیکان نەماوە نازناوەکە لە لیڤەرکوزن بڕفێنن. ئەوانە وای نەکردوو کەین بێ هیوا بێت و بەڵێنێکی دا وتی

داهاتووی من لە بایەرن میونخە. جارێ چوار ساڵیتری گرێبەستەکەم ماوە. بەراستی چێژی لێدەبینم. ئومێدم هەیە ئەم وەرزە دەتوانم شتێکی تایبەت بەدیبهێنم.

چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو وادە گەوەرەکەیە تا هاری کەین و باڤارییەکان گەورەیی یانەکەیان بسەلمێنن و لە نێو یاریگای ئالیانز ئارێنا بەسەر پشتی ئارسیناڵدا بپەڕنەوە بۆ چوارگۆشەی زێڕین و هیوایەک بە هاندەرانیان بدەن بەبێ نازناو کۆتایی بە وەرزەکە نەهێنن.

یاریی رابردوویان ٢-٢ کۆتایی هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button