ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایەرن پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند

یاریگا –

یانەی بایەرن میونخ بە فەرمی پێکانی یاریزانێکی راگەیاند و بەشداریکردنی بۆ یاری گەڕانەوەیان بەرانبەر ئارسیناڵ، کەوتووەتە گومانەوە.

شەوی رابردوو باڤارییەکان بوون بە میوانی ئارسیناڵ و یارییەکە 2-2 کۆتایی هات و چارەنووسی براوە بۆ پەڕینەوە بۆ چوارگۆشەی زێڕین کەوتە یاریگای ئالیانز ئارێنا.

لەو یارییەدا، بە گوێرەی راگەیاندراوی یانە ئەڵمانییەکە، سێرجی گنابری تووشی پێکان هاتووە لە ماسوولکەکانی پشتەوەی ڕانیدا. لە بەیاننامەکەدا ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ناوبراویان دایری نەکردووە، بەڵام نووسیویانە “بۆ ماوەیەک” لە خزمەتەکانی بێبەش دەبن.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە، کە ئەم وەرزە چەند جارێک بەهۆی پێکانی جیاوازەوە دابڕا لە یاریی باڤارییەکان، شەوی رابردوو توانی گۆڵی یەکەم و یەکسانبوون تۆمار بکات.

بایەرن میونخ رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو لە بۆندسلیگا پێشوازی لە کۆڵ دەکات و، چوارشەممەی هەمان هەفتەیش میوانداریی گەنەرز دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button