ئیتاڵیاراپۆرتی تایبەتگرنگترینیۆرۆپالیگ

چارەنووسی ستێفانۆ پیۆلی لە میلان چی دەبێت؟

یارییەکەی رۆما چارەنووسسازە بۆ پیۆلی

یاریگا –

تاوەکو ئێستا چارەنووسی ستێفانۆ پیۆلی، راهێنەری ئەیسی میلان روون نییە.

پێنجشەممە، پاڵەوانی حەوت جارەی چامپیۆنزلیگ لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ بەرامبەر رۆما یاری دەکات.

هیواکانی میلان بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی سێریای ئەی زۆر کەمبووەتەوە و لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگیش دەرکرا، ئێستا دوا دەرفەتی بەردەوام پیۆلی، بەردەوامبوونە لە یۆرۆپالیگ.

چارەنووسی ستێفانۆ پیۆلی

یاری پێنجشەممەی بەرامبەر رۆما، بە یارییەکی چارەنووسساز بۆ راهێنەرە ئیتاڵییەکە لێکدەدرێتەوە، چونکە ئێستا لە هەموو کات زیاتر، ئەگەری دوورخستنەوەی پیۆلی تەمەن 58 ساڵان لە ئارادایە.

لە هاوینی ساڵی 2020 زۆر باس لە دوورخستنەوەی پیۆلی و گرێبەستکردن لەگەڵ راڵف رانگنیک کرا، بەڵام ئاستی ئەوکاتەی میلان باشبوو و سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دوورخستنەوەی پیۆلی لەباربرد.

هێشتنەوەی پیۆلی بە باشە بۆ میلان شکایەوە، چونکە دوای دوو ساڵ لە ئەرکەکەی، نازناوی سێریا ئەی بۆ میلان بردەوە، بەڵام دوای شکستی لە بردنەوەی نازناوەکە لە وەرزی رابردوودا، هاندەران متمانەیان بە پیۆلی دابەزی و ئەم وەرزەش بە جیاوازییەکی زۆر لە دوای ئینتەر میلانەوە دێت.

ئەوەی زیاتر هاندەرانی رۆسۆنێری نیگەران کردووە، دۆڕانی پێنج یاری دێربی میلانۆیە و رەنگە لە یاری گەڕی 33ی بەرامبەر ئینتەر میلان، بە فەرمی لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە هیوابڕ بکرێت، کاتێک 22ی ئەم مانگە رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.

میلان هەرگیز نازناوی یۆرۆپالیگی نەبردووەتەوە، رەنگە بردنەوەی یارییەکەی رۆما، هیواکانی مانەوەی پیۆلی لە پۆستەکەی زیندوو بکاتەوە، هەرچەندە حەوت بردنەوەی یەک لە دوای یەکی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان بەدەستهێناوە، بەڵام ئەمە بەلای هاندەرانەوە بەس نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button