ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

هاری کەین چۆن لێدانە سزاکەی بەرامبەر دەیڤد رایا جێبەجێکرد؟

کەین بەدواداچوونی وردی کردووە

یاریگا –

هاری کەین هۆکاری لێدانە سزایە سەرکەوتووەکەی بەرامبەر دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی ئارسیناڵ ئاشکرا دەکات.

کەین لە ناوەڕاستی گێمی یەکەمدا، گۆڵێکی بە لێدانی سزا بۆ میونشن کرد و هۆکارەکەی بۆ خوێندنەوەی پێشوەختەی تواناکانی رایا گەڕاندەوە.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە دووپاتیدەکاتەوە، بەر لە یارییەکە، خوێندنەوەی تەواوی بۆ تواناکانی رایای گۆڵپارێز کردبوو و سەیری چەندین ڤیدیۆی کرد، بە تایبەت یاری قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە بەرامبەر پۆرۆ.

کەین لە دوای یارییەکە قسەی بۆ TNT Sports کرد

هەندێ بەدواداگەڕانم بۆ تواناکانی دەیڤد رایا لە یاری بەرامبەر پۆرتۆدا کرد، رایا زۆر خێرا دەگاتە سووچی گۆڵ، بۆیە پێویست بوو هەندێ لە شێوازی لێدانەکانی سزا بگۆڕم. بەلای منەوە باشبوو، زوو خۆی بۆ تۆپ هەڵدا و ئەرکەکەی ئاسان کردم.

ئەمە پازدەم گۆڵی کەین بوو لە کۆی 20 یاری بەرامبەر ئارسیناڵ و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی سێ شێرەکان.

کەین لەبارەی دەرفەتەکانی میونشن بۆ بەردەوام بوون لە چامپیۆنزلیگ دەڵێت

بێ هاندەری لەم یارییەدا زۆر سەخت بوو، بەڵام پڕبوونی یاریگای ئالیانز ئارێنا زۆر پاڵپشتیمان دەکات. دەرفەتی زۆر باشمان بۆ تەواوکردنی یارییەکە هەبوو، بەڵام لیرۆی سانێ نەیتوانی ئەنجامەکە بکاتە 3-1. بەڵام ئەمە ئەزموونێکی زۆر باشە. لە ئەڵمانیا زۆر شتی نوێ فێربووم، شێوازی یاری و کولتووری جیاواز دەبینم.

ئارسیناڵ بەر لە یاریی گەڕانەوە لە ئالیانز ئارێنا، پێویستە ئەنجامێکە ئەرێنی لە بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لە پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت و بەردەوامی بە رکابەرییەکان بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button