ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: بارزالی کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یاریکردن دێنێت

یاریگا
ئاندریا بارزالی، بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئەم وڵاتە کۆتایی وەرز بە یەکجاری واز لە یاریکردن دێنێت.

بەرگریکارەکەی خانمە پیرەکە دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر سپال کە تووشی دۆڕان بوون رایگەیاند پاش کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ بە یەکجاری واز لە یاریکردن دێنێت.

بەرگریکارە 38 ساڵانەکەی یۆڤێنتۆس لە 2011ـەوە لە ریزەکانی یۆڤی یاری دەکات و لەو کاتەوە توانیویەتی حەوت ناسناوی لەسەر یەکی سێریائەی لەگەڵ یانەکەی بەدەست بێنێت.

Back to top button