ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ریال مەدرید و ئارسیناڵ بەدوای تۆڵەكردنەوە لە مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن دەگەڕێن

یاریگا –

ئەمڕۆ سێشەممە بەهێزترین پاڵەوانیەتی جیهان لەسەر ئاستی یانەكان بە دوو یاری ئاگرین و بەهێز دەگەڕێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هەروەها لە یارییەكی دیكەدا لە هەمان كاتدا ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن دەكات.

هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئارسیناڵ بە دوای تۆڵەكردنەوەدا دەگەڕێن و دەیانەوێت تۆڵەی رابردوو لە مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن بكەنەوە.

هەشت یانە سەركەوتوون بۆ قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و رێگای گەیشتن بە یاری كۆتاییش دیاریكراوە:

رێگای یەكەم: ( براوەی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی ) بەرامبەر ( براوەی ئارسینال و بایرن میونشن ).

رێگای دووەم: ( براوەی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا ) بەرامبەر ( براوەی ئاتلێتیكۆ مەدرید و بۆرووسیا دۆرتمۆند).

گەڕان بەدوای تۆڵەكردنەوەدا:

ریال مەدرید بۆ جاری سێیەم لەسەر یەك رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە، دوای ئەوەی لە قۆناخی پێش كۆتایی لە ساڵەكانی 2022 و 2023 رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، كە لەو دوو ساڵەدا هەریەكەیان جارێك گەیشتووەتە قۆناخی دواتر.

لە دوایین رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە ریال مەدریدی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە و توانی بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا نازناوەكە بباتەوە.

رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان:

هەردوو یانە 10 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، مانچێستەر سیتی چوار جار براوە بووە و ریال مەدریدیش لە سێ یاریدا، سێ یاڕیش یەكسان بوون.

ئارسیناڵ و بایرن میونشن:

لە بەرامبەردا پێدەچێت خواستی ئارسیناڵ بۆ تۆڵەكردنەوە زیاتر بێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مێژووە خراپەی بەرامبەر یانە ئەڵمانیەكە هەیەتی.

هەردوو یانە 12 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە و بایرن میونشن لە حەوت یاری و ئارسیناڵ لە سێ یاری براوە بوون و دوو یاریش یەكسان بوون.

كۆتا جار ئارسیناڵ توانیبێتی بگاتە قۆناخی پێش كۆتایی ساڵی 2009 بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button