ئاسیاسعودیەگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان هیلال و نەسر

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر لویس كاسترۆی راهێنەری نەسر و خۆرخێ خێسوس راهێنەری هیلال بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:30 بەكاتی كوردستان هەردوو یانەی نەسر و هیلال لە قۆناخی پێش كۆتایی سوپەری سعودیەدا رووبەرووبووی یەك ببنەوە.

نەسر وەك دووەمی وەرزی رابردووی خولی رۆشنی سعودی و هیلالیش وەك پاڵەوانی جامی شای سعودیە بەشداری لە سوپەری سعودیە دەكەن.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەسر:

گۆڵپارێز: ئۆسپینا

هێڵی بەرگری: بۆشال، عوجەیمی، لاپۆرت، غەنام

هێڵی ناوەند: برۆزۆڤیچ، سولەیحم ، مانێ، ئۆتاڤیۆ ، عەبدولرەحمان غەریب

هێڵی هێرشبردن: كریستیانۆ رۆناڵدۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هیلال:

گۆڵپارێز: یاسین بونۆ

هێڵی بەرگری: سعود عەبدولحەمید ، كۆلیبالی ، عەلی بولیاحی، لۆدی

هێڵی ناوەند: نێڤێس، ساڤیچ ، ئۆلیڤێرا، ماڵكۆم، دۆسەری

هێڵی هێرشبردن، شیهری

بابەتی زیاتر

Back to top button