ئینگلتەرا

مان سیتی ئۆفەرێکی زەبەلاح بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست پێشکەشی ئەستێرەیەکی دەکات

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، ئۆفەرێکی گەورە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست، پێشکەشی رۆدری ئەستێرەی ئیسپانی یانەکەی دەکات.

رۆدری لە چەند وەرزی رابردوودا یەکێک بووە لە باشترین یاریزانەکانی مانچێستەر سیتی و درەوشاوەییەکەی یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو.

گرێبەستی ئێستای ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکە تا ساڵی 2027 بەردەوام دەبێت و ئێستا مووچەکەی 220 هەزار یۆرۆیە لە هەفتەیەکدا، کە بڕە پارەیەکی بەرچاوە، بەڵام نمایشە درەوشاوەکەی وایکردووە بەڕێوبەرانی سیتی بیر لە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ ئەو یاریزانە بکەنەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، سیتی ئۆفەرێکی پێشکەش بە ئەستێرە ئیسپانییەکە کردووە کە هەفتانە زیاتر لە 380 هەزار یۆرۆ داهاتی دەبێت، بەمەش دەبێتە یەکێک لە یاریزانە خاوەن بەرزترین مووچەکان لە خولی نایابی ئینگلیزی.

هەردوو لایەن لە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ پەلە ناکەن، پێدەچێت دانوستانەکان لە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا بەردەوام بن، چونکە سەرنجی ئێستای رۆدری لەسەر بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگ دەبێت، هەروەها بەرگریکردن لە سێ نازناوەکە، بەڵام ئەم گرێبەستە بە ئەگەرێکی زۆرەوە، لە چەند مانگی داهاتوودا واژۆ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button