ئه‌ڵمانیاگرنگترین

پێش یاری ئارسیناڵ، داهاتووی تۆخێل یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌

یاریگا –

ماکس ئیبەرل و کریستۆف فرۆند، بەڕێوەبەرە وەرزشی بایرن میونشن، دوای شكستیان به‌رامبه‌ر هایدنهایم، باسی داهاتووی تۆخێل ده‌كات

فرۆیند بۆ سکای سپۆرت گوتی: دوای یارییەکان، هەموو کەسێک،  پێویستە سەیری ئاوێنە بکات و لە خۆی بپرسێت ئایا هەموو توانای خۆی بەخشیوە؟ ناکرێت له‌ بەرامبەر هایدنهایم كه‌ دوو گۆڵمان هه‌بوو سێ گۆڵمان لێبكرێت و هیوا بخوازین ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكه‌ینه‌وه‌، ئەمە قبوڵ ناکرێت.

سەبارەت به‌داهاتووی  توخێل بۆ یارییان به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ بۆ رۆژی سێشه‌مه‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟ گوتی: بەڵێ، 100%.

ئاماژەی بەوەشکرد، توخێل هەوڵدەدات هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی وزە بۆ تیپەکە بگه‌رێنێته‌وه‌، ئێمە دەزانین کە دەتوانین و دەبێت شتی جیاواز پێشکەش بکەین، بێگومان توخێل لە هەفتەکانی داهاتوودا لەگەڵ تیپەکە دەبێت، بیرمان لەم بابەتە نەکردۆته‌وه‌.

لە کۆتاییدا گوتی، دەبێت دڵنیابین لەوەی سەردەکەوین بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، تۆخیڵ له‌ یارییه‌كه‌ی سێشه‌مه‌ ئاماده‌ ده‌بیت، هیوادارین بتوانین ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین.

بایرن لە دوایین 12 یاری لە خولی ئەڵمانی، پێنجەم شکستی تۆماركرد، بە 16 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كه‌ بایەر لیڤەرکوزنه‌ دوورکەوتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button