ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ساكا: لە وەرزی رابردووەوە زۆر شت فێر بووین

یاریگا –

بوكایۆ ساكا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر برایتن دەكات.

شەوی رابردوو برایتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی پرێمەرلیگ.

گۆڵەكانی گەنەرز لەلایەن بوكایۆ ساكا، كای هاڤێرتز و لیاندرۆ ترۆساردەوە تۆماركران.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت ساكا گوتی:

ئێمە هەموومان پاڵنەرێكی ناوخۆییمان هەیە، دەزانین كە بردنەوە دەمانگەیەنێتەوە پێشەنگی، پێش یارییەكە بەهۆی ئازارەوە دەمناڵاند، بەڵام تا دوو پێم هەبێت هەموو هەوڵێك دەدەم و دەجەنگم.

دەربارەی جێبەجێكردنی لێدانە سزایەكان شێوازێكی تایبەت بە خۆمم هەیە، دەزانم تۆپەكە دەخەمە كوێ.

تۆپەكە دادەنێم و هەناسەیەك هەڵدەمژم، ئارام دەبمەوە و جێبەجێی دەكەم، هەموو رۆژێك پێش یارییەكە راهێنان دەكەم، من ناڵێم كە كەسی تەواوم بۆ ئەوە، بەڵام راهێنان بۆچی بكەم رێك ئەوە روودەدات.

وەرزی رابردوو زۆر نایاب نەبوو، بەڵام وانەیەكی نایابمان وەرگرت، یارییەكانی وەك ئەمانە دەبێت یەكلاییان بكەینەوە، ئەمساڵ زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەكەین، تەواوی تیمەكەمان لە گۆڵپارێزەوە تا هێرشبەر باشترە.

کای هاڤێرزت بینی چەندە بە زەحمەت کاردەکات، ئێمە دەزانین چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، ئێمە سەردەکەوین، ئەوە ئەو عەقڵیەتەیە کە دەبێت هەمانبێت، ئێمە لە دۆخێکی زۆر باشداین، تەنیا دەبێت بەردەوام بین.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 71 خاڵ پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە و لیڤەرپوولیش بە 70 خاڵ و یارییەك كەمتر لە ریزبەندی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button