ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یاریزانێكی ئەرجەنتینی: خەون بە پۆشینی درێسی ریال مەدریدەوە دەبینم

یاریگا –

ماتیاس سۆلێ، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی خەونە گەورەكەی ژیانی ئاشكرا كرد.

سۆلێ لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا لە ریزەكانی یوڤێنتوسەوە بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە فرۆسینۆنێ كرد.

ماتیاس سۆلێ لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی ESPN گوتی:

خەونی گەورەی من پەیوەندیكردنە بە ریال مەدریدەوە، هەمیشە لە منداڵییەوە خەونم بەوەوە دەبینی، هەروەها لەگەڵ ئەو یانەیەش نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم.

دەربارەی یاریكردنی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، گوتی:

سەرم سوڕما لەوەی كە چەند باش بوو، من زۆر نەمدەناسی، بەڵام گوێم لە قسەكان بوو دەربارەی كە چەند كەسێكی ناوازەیە.

دەربارەی هەموو شتێك قسەی لەگەڵ دەكرد، باسی ئۆتۆمبێلەكانی بۆ دەكردم، هەروەها دەربارەی ریال مەدرید قسەی بۆ دەكردم، ئەوە شتێكی باوەڕپێنەكراو بوو.

ماتیاس سۆلێ بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە

سۆلێ لەم وەرزەی سێریا ئەی بەشداری لە 28 یاری كردووە و توانیویەتی 10 گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button