ئیسپانیا

دیێگۆ سیمیۆنێ یاریزانێکی ریال مەدریدی دەوێت

یاریگا –

لەم ساڵانەی دواییدا چەند یاریزانێک کە مێژووی یاریکردنیان بۆ ریال مەدرید هەبووە، پەیوەندییان بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کردووە، پێدەچێت دانی سێبایۆسیش هەمان رێچکە بگرێتە بەر.

تەنها 505 خولەک یاریی کردن لەم وەرزەدا هەرگیز جێگەی رەزامەندی نییە دانی سێبایۆس نییە، بەڵام پێکان هەمیشە بەربەست بووە. بەشێکی گرنگی سەرەتای وەرز بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد و لە تیپێکی وەک ریال کە ئەستێرەیەکی زۆری هێڵی ناوەڕاست هەیە، ئەستەمە بتوانێت بچێتە پێکهاتەی سەرەکی.

سێبایۆس لە 21 یاریدا گۆڵێکی کردووە و یەک ئەسیستیشی هەیە، بەڵام نزیکەی لە هەموو یارییەکاندا لە کورسی یەدەگەوە دەستیپێکرد و خولەکێکی زۆر کەمی هەبوو بۆ ئەوەی بدرەوشێتەوە.

سێبایۆس لە هاوینی 2017 پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و هەروەها بە خواستن یاری بۆ ئارسناڵ کرد. ئەو یاریزانە تا ساڵی 2027 گرێبەستی هەیە، بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا لە هاوینی ئەمساڵدا ریال جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی کادینا سێر و ئیل چیرینگویتۆ، سیبایۆس ئۆفەرێکی جددی لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە هەیە. دیێگۆ سیمیۆنی زۆر گرنگی بە ناوەڕاستکارەکە دەدات و بە هەر نرخێک بێت دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو یانە و دوژمنایەتییە درێژخایەنەکەیان، روون نییە کە ریال رێگە بە گواستنەوەی لەو شێوەیە دەدات یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button