ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

گواردیۆلا: کاتم نییە سەیری یارییەکانی ریال مەدرید بکەم

پێپ گواردیۆلا دەڵێت بەهۆی ئەو فشارەی زۆرەی لە پریمەرلیگ لەسەریانە، کاتی ئەوەی نییە پێش رووبەڕووبوونەوەکەیان لە چامپیۆنزلیگ سەیری یاری ریاڵ مەدرید بکات.

پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی لەبارەی یاریی سێشەممە بەرامبەر ریال مەدرید دەڵێت :’من بەهیچ شێوەیەک سەیری یارییەکەی ریال مەدرید ناکەم و بیری لێ ناکەمەوە، ئەگەر لە ریزبەندی پرێمەرلیگ 18 خاڵ جیاوازیمان لەگەڵ رکابەرەکانمان هەبووایە، ئەوکات بیرم لێدەکردەوە، بەڵام لەم دۆخەی ئێستا بیری لێ ناکەمەوە’.

بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر کریستال پاڵاس رەخنەی لە خشتەی یارییەکانی پرێمەرلیگ گرت و گوتی :’دوای یارییەکەی کریستاڵ پاڵاس کاتمان نییە تەنانەت بۆ پشوو و چاک بوونەوە، تەنها کاتی ئامادەکاریمان هەیە. تەنانەت کاتی ئەوەشم نییە سەیری یارییەکانی ریاڵ مەدرید بکەم. ئێمە ماوەی نۆ یان دە مانگە  شەڕ دەکەین لە پریمەرلیگ، ناکرێت ئێستا لە ساتێکی وەها گرنگ یارییەکەی کریستاڵ پاڵاس فەرامۆش بکەین لە کاتێکدا رکابەرییەکە زۆر بەهێزە’.

ریال مەدرید بۆ ماوەی نۆ رۆژ پشوو دەدات و ئەم هەفتەیە بەهۆی بەڕێوەچوونی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یارییەکانی لالیگا بەڕێوە ناچن، لەکاتێکدا مانچێستەر سیتی رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە پرێمەرلیگ یاریی کرد و ئەمڕۆش یاریی هەیە، ئینجا رۆژی سێشەممە لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button