ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام ناوەڕاستکارێکی لێستەر سیتی کردووەتە ئامانج

یاریگا –

تۆتنهام هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کیران هۆڵی ئینگلیزی چڕکردووەتەوە.

ماڵپەڕی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهامی لەندەنی بۆ گواستنەوەی کیران هۆڵی تەمەن 25 ساڵ و ئەستێرەی لێستەر سیتی لە هەوڵدایە.

لێستەر سیتی لەم وەرزەی چامپیۆنشیپ بە کۆکردنەوەی 85 خاڵ لە 39 یاری و بە جیاوازی 2 خاڵ لەدوای ئیسپویچ تاون، پلەی سێیەمی خولەکەی گرتووە، بەڵام یارییەکی کەمتر کردووە. بە بردنەوەی ئەو یارییە دەگەڕێتەوە پێشەنگ.

هەفتەی رابردوو لێستەر رایگەیاند، لەم وەرزە تا ئێستا 90 ملیۆن یۆرۆ زیانی داراییان پێگەیشتووە، لە ئەگەری سەرنەکەوتنەوەی یانەکە بۆ پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو، ئەوا ناچار دەبن دەستبەرداری چەند یاریزانێکیان ببن.

ئیمیل هۆیبێرگ لە کۆتایی ئەم وەرزە تۆتنهام جێدەهێڵێت، سپێرز بەدوای ناوەڕاستکارێکی نوێ دەگەڕێت، کیرانیش بە شوێنگرەوەیەکی گونجاو دادەنێن.

بەڵام لێستەر تا ئێستا ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت، لە مێرکاتۆی زستانەش گرێبەستێکی بڕایتنی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە رەتکردەوە، تۆتنهام دەبێت تا کۆتایی وەرز چاوەڕوانبێت، ئەوکات بەپێی رووداوەکان هەنگاو بۆ گواستنەوەی دەنێت.

نرخی کیران لە بازاڕی گواستنەوە 30 ملیۆن یۆرۆیە، تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ رێوییەکانی ئینگڵتەڕا هەیە، لەم وەرزەش لە 43 یاری 11 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 14 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button