ئه‌وروپائیسپانیا

ئاڵڤێس رەتی دەکاتەوە هیچ چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدابێت

یاریگا –

دوای ئەوەی لە میدیاکان بڵاو کرایەوە کە دانی ئالڤێس، ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، چاوپێکەتنی ئەنجامداوە، یاریزانە بەڕازیلییەکە هەواڵەکان بە درۆ دەخاتەوە.

دانی ئالڤێس لە چێشتخانەی تایبەتی مێستێر پۆرتێر لە نهۆمی خوارەوەی هۆتێل سێر ڤیکتۆر بینرا کە چێژ لە ئازادی خۆی وەردەگرێت.

ئالڤێس تیشێرتێکی سپی و تراکسوتێکی لەبەر بوو، لەسەر مێزێک لە تەنیشت هاوڕێکەی دانیشتبوو و چاوەڕێی ئۆردەرەکەی دەکرد. ئامادەبوونی ئەلڤێس لە چێشتخانەکەدا دوای جێبەجێکردنی یەکێک لە ئەرکە دادوەرییەکانی، ئەویش ئامادەبوونی لە دادگای بیست و یەکەمی بارسێلۆنا، بە مەبەستی دڵنیا بوونەوە لە مانەوەی لە شارەکە بوو.

سەرەتا رۆژنامەی EL PERIODICO هەواڵەکەی بڵاو کردەوە گوایە ئالڤێس باسی ژیانی ناو زیندانی کردووە بەڵام یاریزانەکە لە نوێترین پۆستیدا لە ئینستاگرام هەم هەواڵانە بدرۆ دەخاتەوە و دەڵێت:

هیچ چاوپێکەوتنێکم لەگەڵ هیچ دەزگایەکی راگەیاندن ئەنجام نەداوە، هەروەها رێگە نادەم تا پرۆسەی دادگا تەواو دەبێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Daniel Alves (@danialves)


ئالڤێس دوای تۆمەتبارکردنی بە دەستدرێژی کردنە سەر کچێک لە یانەی شەوانە، 15 مانگ لە زیندان مایەوە و زۆر هەوڵی ئازادکردنی درا، لە کۆتاییدا بە کەفالەتی یەک ملیۆن یۆرۆ ئازادکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button